ئیسپانیاگرنگترین

تێرشتیگن لە دوورخستنەوەی چاڤی دەستی هەیە

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستە قورسەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر جیرۆنا، مارک ئەندرێ تێرشتیگن بە نوێنەرایەتی یاریزانانی بارسێلۆنا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکەی ئەنجامدا.

لەم رۆژانەدا هەواڵی زۆر لەسەر بارسێلۆنا دەبیسترێت. میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە چاڤی هێرناندێز متمانەی سەرکردەکانی یانەکە نەماوە و خوان لاپۆرتا بڕیاریداوە بە زووترین کات ئەم راهێنەرە ئیسپانییە لە کارەکەی دووربخاتەوە. دەگوترێت پەیوەندی خراپی چاڤی لەگەڵ یاریزانان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دوورخستنەوەیەتی لە لایەن لاپۆرتاوە.

بەگوێرەی راپۆرتی لایا تودێل، رۆژنامەنووسی ئیسپانی، دوای شکستە قورسەکەی بارسا بەرامبەر جیرۆنا، تێرشتیگن داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەکە کرد کە کۆبوونەوەیەک بە ناوی یاریزانانی تیپەکەوە رێکبخەن. گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکەیدا کە خوان لاپۆرتاش ئامادەبووە رایگەیاندووە، یاریزانەکان لە ئاستی ستافی تەکنیکی رازی نین.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانەکان دڵخۆش نین بەوەی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکانی چاڤی هێرناندێزدا بکرێنە ئامانج و هەست دەکەن ئەو راهێنەرە هەوڵدەدات کێشەکان بخاتە سەر شانی یاریزانەکان. دەگوترێت ئەم قسانە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لە گۆڕینی بۆچوونی خوان لاپۆرتا، چونکە نایەوێت یاریزانانی تیپەکەی هەست بە بێزاری و ناڕەحەتی بکەن.

ماوەیەک لەمەوبەریش، هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە رافینیا، یاریزانە باڵە بەڕازیلیەکە، کێشەی لەگەڵ چاڤی هێرناندێز هەبووە. میدیاکان ناوی چەند یاریزانێکی دیکەیان بڵاوکردەوە، لەوانە لیڤاندۆڤسکی و ڤیتۆر روکی کە لە ستافی تەکنیکی رازی نین.

پێدەچێت چاڤی لە کۆتایی وەرز لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخرێتەوە و هانسی فلیک وەک راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە میدیاکان دەناسێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button