فۆربس نوێترین ریزبەندی بە بەهاترین یانە و خولەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە
ریال مەدرید و پرێمەرلیگ پێشەنگن
گۆڤاری فۆربسی ئابووری لە نوێترین بابەتی بنکۆڵی وەرزشیدا ریزبەندی 10 گرانبەهاترین یانەکانی تۆپی پێ بڵاودەکاتەوە و ریاڵ مەدرید بە جیاوازییەکی کەم لە پلەی یەکەم دایە.
فۆربس گرانبەهاترینەکان دیاری دەکات بە لێکدانەوەی سەرجەم موڵکەکانی یانەکە و یاریگا، داهات و بەهای یاریزانان و گرێبەستەکان، هەروەها قەرز و کرێ و خەرجییەکانی دیکە
ریاڵ مەدرید بە سوود وەرگرتن لە یاریگا تازەکەی پێش مانچێستەر یونایتد کەوتووە و بە 6.6 ملیار دۆلار لە پلەی یەکەمدایە. ئەوەی جێگە سەرنجە لە کۆی 10گرانبەهاترینەکان، شەش یانەیان لە ئینگلتەران، هەروەها تۆتنهام هۆتسپێرز پێش ئارسناڵ کەوتووە،
هەروەها داهاتی بەڕێوەبردنیشی دەستنیشانکردووە کە تێیدا سەرجەم داهاتەکانی رۆژانەی وەک پەخشی یارییەکان، بلیت و ریکلام دەستنیشانکردووە بەرامبەر بە خەرجییەکان. لەو رووەوە مانچێستەر یونایتد یەکەمە بە 187 ملیۆن دۆلار، وە بارسێلۆنا خراپترینە و بە لێکدانەوەی کۆی داهات و خەرجییەکان لە ئێستادا ساڵانە 145 ملیۆن دۆلار لە زیان دایە..
ریزبەندی گرانبەهاترین
1- ریاڵ مەدرید – 6.6 ملیار دۆلار
داهاتی بەڕێوەبردن : 76 ملیۆن دۆلاری ساڵانە
زیادبوونی بەها: رێژەی 9٪ زیادی کردووە
خاوەن: ئەندامانی یانەکە
2- مانچێستەر یونایتد – 6.55 ملیار دۆلار
داهاتی بەڕێوەبردن: 187 میۆن دۆلار
زیادبوونی بەها 9٪ زیادی کردووە
خاوەن : بنەماڵەی گلەیزەر، سێر جەیمس راتکلیف
3- بارسێلۆنا – 5.6 ملیار دۆلار
داهاتی بەڕێوەبردن : -145 ملیۆن دۆلار( لە زیان دایە)
زیادبوونی بەها: 2٪ زیادی کردووە
خاوەن: ئەندامانی یانەکە
4- لیڤەرپوول – 5.37
داهاتی بەڕێوەبردن : 102 ملیۆن دۆلار
زیادبوونی بەها: 2٪ زیادی کردووە
خاوەن : جۆن هێنری، تۆم ڤێرنەر
5- مانچێستەر سیتی 5.1 ملیار دۆلار
داهاتی بەڕێوەبردن: 148 ملیۆن دۆلار
زیادبوونی بەها: 2٪ زیادی کردووە
خاوەن: شێخ مەنسوڕ بن زاید
6- بایەرن میونشن – 5 ملیار دۆلار
7- پاریس سان جێرمان 4.4 ملیار دۆلار
8- تۆتنهام هۆتسپێرز 3.2 ملیار
9- چێڵسی 3.1 ملیار دۆلار
10- ئارسناڵ 2.6 ملیار دۆلار
هاوکات گۆڤارە ئەمریکییەکە ریزبەندی بە بەهاترین خولەکانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە و پرێمەرلیگ پێشەنگی گرتووە.
تێکڕای بەهای یانەکانی پرێمەرلیگ
4.2 ملیار دۆلار
تێکڕای بەهای یانەکانی لالیگا
2.1 ملیار دۆلار
تێکڕای بەهای یانەکانی بۆندسلیگا
1.3 ملیار دۆلار
تێکڕای بەهای یانەکانی سێریا ئەی
1.1 ملیار دۆلار
تێکڕای بەهای یانەکانی لیگ وەن
713 ملیۆن دۆلار