ئۆڵێمپیادی پاریسئینگلتەرا

‘دوژمنەکەی فڕەنسا’ بەشداریی ئۆڵێمپیکی پاریس دەکات و رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە

پەیوەندیی مارتینێز لەگەڵ فڕەنسییەکان تێکچووە

Yariga App

یاریگا –

ماسکیرانۆ بڕیاریداوە بۆ یارییەکانی ئۆڵێمپی پاریس بانگهێشتی مارتینێز بکات و ئەو گۆڵپارێزە ئارجێنتینییە کە بە ‘دوژمنی فڕەنسا’ ناوزەد دەکرێت دەچێتە پاریس.

کەناڵی TYC SPORTـی ئارجێنتینی ئاشکرایکردووە، خاڤیێر ماسکیرانۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی ئارجێنتینا بڕیاریداوە بانگهێشتی ئێمیلیانۆ مارتینێز (31 ساڵان) گۆڵپارێزی ئاستۆن ڤیلا بکات، بۆ ئەوەی هاوشانی جولیان ئالڤارێز و لاوتارۆ مارتینێز ببنە ئەو سێ یاریزانەی تەمەنیان لە سەرووی 23 ساڵانە و بانگهێشتی ئۆڵێمپیادی پاریس بکرێن.

مارتینێز دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2022 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە ئاهەنگەکان چەند هەڵسوکەوتێکی بووە هۆی تووڕەبوونی فڕەنسییەکان و لەوکاتەوە فڕەنسییەکان رقیان لەو گۆڵپارێزەی تانگۆ دەبێتەوە.

پێشتر ئێمیلیانۆ مارتینێز لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو :’تاکە شت کە لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەدەستم نەهێنابوو بێت مێداڵیای یارییەکانی ئۆڵێمپیادە’.

ئارجێنتینا لە ئۆڵێمپیکی پاریس لە یاریی تۆپی پێ هاوشانی مەغریب و ئۆکراینا و عێراق یاریی دەکات کە ساڵی 2008 تانگۆ بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی دوایین مێداڵیای زێڕیان لە تۆپی پێ بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button