ئیتاڵیا
ئەستێرەیەکی دیکەی پۆرتوگالی لە سعوودییەوە داواکراوە
یانەی هیلالی سعوودی بەنیازی گواستنەوەی رافایل لیاوی ئەستێرەی پۆرتوگال و ئەیسی میلانە.
بەگوێرەی رۆژنامەی جۆگۆی پۆرتوگالی، خۆرخی خیسوزی راهێنەری هیلال داوای لە یانەکە کردووە لیاوی بۆ بگوازنەوە و چاوەڕواندەکرێت ئۆفەری فەرمیی هیلال سەروو 100 ملیۆن یۆرۆ بێت.
سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ میلان دەگاتە 175 ملیۆن یۆرۆ و بەگووتەی سەرچاوەکە پێناچێت هیلال ئامادەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات بەڵام تاوەکو سەروو 100 ملیۆن یۆرۆ کێشەیان نیە.
نێوەندگیری گفتوگۆکان ماریۆ روی پۆرتوگالییە کە نزیکە لە خێزانی شاهانەی سعوودییە و پارساڵیش نێیمار و ئۆتاڤیۆ لەرێگەی ئەو نێوەندگیرەوە گوازرانەوە بۆ سعوودیە.