ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی | راهێنەرێکی پێشووی ریال مەدرید دەبێتە راهێنەری وێستهام

Yariga App

یاریگا –

وێستهام یونایتد بەفەرمی گرێبەستی جولیان لۆپیتێگی راهێنەری ئیسپانی راگەیاند و ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی هامەرز دەگرێتە ئەستۆ.

یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی رایگەیاندووە، جولیان لۆپیتێگی راهێنەری پێشووی ریال مەدرید لە سەرەتای مانگی یۆلیۆ/تەممووزەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەگرێتە ئەستۆ، کە ئەو راهێنەرە 57 ساڵانە پێشتر لە ئینگلتەرا راهێنەرایەتی وۆلڤەرهامتنی ئینگلیزی دەکرد.

لۆپیتێگی لە وێستهام یونایتد شوێنی دەیڤد مۆیس دەگرێتەوە کە پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی سێڤییا، ریال مەدرید و پۆرتۆی کردووە.

لۆپیتیگی ساڵی 2002 وازی لە یاریکردن هێنا و پێشتر گۆڵپارێزی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بووە، ساڵی رابردوو راهێنەرایەتی وۆلڤەرهامتنی دەکرد و وەرزی 19/20 لەگەڵ سێڤییا نازناوی یۆرۆپالیگی بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button