بیرۆکه‌کانی یاریگاتێنس

یاریگای تێنس(١)…لە نیویۆرک ، ئەمەریکای کراوە و باران دەستیان پێکرد و ئەنجامی چاوەڕواننەکراو بوونی نەبوو

بەدرێژایی پالەوانیەتی تێنسی ئەمەریکای کراوە ، یاریگانێت لە گەلتان دەبێت و گشت ھەوال و چالاکیەکانی ئەم پالەوانیەتەتان بۆ ڕوومال دەکات لە گۆشەی (یاریگای تێنس) .

The_us_open
The_us_open

** دوێنێ لە نیویۆرکی پایتەختی ئەمەریکا ، پالەوانیەتی ئەمەریکای کراوە لە کەشێکی باراناوی دەستی پێکرد و ھیچ ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو بوونی نەبوو ، ڕۆگێر فیدرێر لەیەکەم یاری خۆی لە یاریزانی ئەمەریکی دۆنالد یانگی بردەوە ، ڕۆگێر یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بە سێ کۆمەلەی بێ بەرامبەر کۆتایی پێھێنا کە ئەنجامی کۆمەلەکانیش ٦-٣و٦-٢و٦-٤ بوو ، دوای یارییەکە کە کاتژمێرێک و٣٤خولەکی خایاند ، ڕۆگێر بۆ ڕۆژنامەنووسان ھاتە گۆ وگوتی:”وابزانم ئەوە سەرەتایەکی باش بوو لە بارودۆخێکی زەحمەتدا ، یاریزانێکی بەھرەمەند بەرامبەرم یاری دەکرد ، بەلام بە باشی شتەکان بەڕێوە چوون “.سەڕەڕای بردنەوەکەی ، بەلام خاوەن پێنج نازناوی ئەمەریکای کراوە ، دیۆکۆڤیچی پالاوت بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ئەمسال و لەمبارەیەوە گوتی:”ھێشتا من نۆڤاک دەپالێوم بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە , ئەو خاوەن نازناوە , لەمسالانەی دواییدا زۆرترین یاری بردووەتەوە لەسەر یاریگا ڕەقەکان(تارتانەکان) و لە دووسالی ڕابردوو لێرە لە منی بردەووەتەوە”.
دوێنێ زنجیرەی بردنەوەی یاریزانە گەورەکان بەردەوام بوو ، یاریزانی بەریتانی ئەندی مۆرایش ، یەکەم یاری خۆی بە دوو کاتژمێر و ١٥خولەک کۆتایی پێھێنا و لە ئەلێکس بۆگۆمۆلۆڤی ڕوسی بردەوە بە ئەنجامی ٦-٢ و ٦-٤ و ٦-١ و چاوەڕێی براوەی نێوان ئیڤان دۆدیچی کڕواتی و ھیرۆکی مۆریای ژاپۆنی دەکات کە ئەمەی دواییان لە پالاوتنەکان سەرکەوتووە .
ھەریەک لە فیلیسیانۆ لۆپێز و فێرناندۆ ڤێرداسکۆی ئیسپانی و جیل سیمۆن ھەمان چارەنووسی مۆرای و فێدرێریان ھەبوو ، گەیشتنە قۆناغی دووەم.
لەسەر ئاستی کچانیش ھیچ ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو ڕووی نەدا و ماریاشاراپۆڤای ڕوسی بە دووکۆمەلەی ھاوشێوە بەئەنجامی ٦-٢ و ٦-٢ لە کچە تێنسکاری ھەنگاری مێلیندا سێنکی بردەوە ، خاوەنی سێنازناوی فلاشینگ میدۆز ، کیم کلیستەرزی بەلجیکی بە دوو کۆمەلەی بێبەرامبەر لە ڤیکتۆریا دۆڤالی ئەمەریکی بردەوە .
** ئەمڕۆ لە ڕۆژی دووەمی ، یارییەکان بەردەوامیان دەبێ و ھەریەکە لە نۆڤاک دیۆکۆڤیچ و سیرینا ولیامز لەیەکەم یارییان بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکەیان دەستپێدەکەن ، نۆلێ لەکاتژمێر دووی درەنگانی شەودا ڕووبەڕووی یاریزانی ئیتالی پاولۆ لۆرێنزۆ دەبێتەوە ، گۆ ویلفرێد تسۆنگای پێَنجەمی ڕیزبەندی یاریزانە پیشەگەرەکانیش لە یاری یەکەمی خۆی ڕووبەڕووی کاڕۆل بیکی سلۆڤاکی دەبیتەوە لە کاتژمێر ٧:١٥شەودا .
لەسەر ئاستی کچانیش ، سیرینا ولیامزی ئەمەریکی ڕووبەڕووی کوکو ڤاندیواگی ئەمەریکی دەبێتەوە لە کاتژمێر ٣:١٥خولەکی نیوەشەودا.
یاریگای ئارسەر ئاش :-

Arthur_Ashe_stadium
Arthur_Ashe_stadium

پالەوانیەتی ئەمەریکای کراوە لەسەر چەند
یاریگایەک
یارییەکانی بەڕێوە دەچێت کە ئارسەر ئاش
گەورەترین و قەشەنگترین یاریگای سەنتەری نیشتیمانی تێنسە و لەسالی ١٩٩٧ دروستکراوە ، مولکی یەکێتی تێنسی ئەمەریکایە و شوێنی ٢٢ھەزارو٥٤٧ھاندەر دەگرێت.
یاریگاکە بەناوی تێنسزانی ئەمەریکی بەڕەسەن ئەفریقی (ئارسەر ئاش) کراوە کە لەسالی ١٩٦٨یەکەم نازناوی ئەم پالەوانیەتیەی بۆ یاریزانە پیشەگەرەکان بەدەستھێنا ، ئەم یاریگایە ٢٥٤ملیۆن یۆرۆی تێچووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close