ئاسیاگرنگترین

میدیا ئێرانییەکان ستایشی ئاسۆ رۆستەم دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەرە کوردەکەی ئیستقلال خوزستانی ئێرانی، بووەتە جێگەی باس و ستایشی میدیاکانی ئەو وڵاتە.

ئاسۆ رۆستەم، بووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەی ئیستقلال و سبەی لە یاریگای ئازادی رووبەڕووی پێرسپۆلسی تاران دەبنەوە و هەروەها ئاسۆ بووەتە جێگەی ترسی یانە تارانییەکە.

ئاسۆ لە ھەفتەی 17ـەی خولی ئێران لە ھەموو یارییەکانی ئیستقلال خوزستان یاری کردووە و تا ئێستا سێ گۆڵی کردووە، ھەر سێ گۆڵەکەی لە کاتی زیادکراودا بووە، ئەمەش روحی شەڕانگێزی ئەم یاریزانە لە کاتی یارییەکاندا دەردەخات، کە لە یارییەکانی ئەم دواییە بە باشی هەوڵی داوە و سەرکەوتوو بووە.

ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەرە کوردەکەی ئیستیقلال خوزستان

بە گوێڕەی هەواڵێکی ماڵپەڕی وەرزش سێی ئێرانی هێرشبەرە کوردەکە دەتوانێت هێڵی بەرگری پێرسپۆلیس تێک بشکێنێت و یاریزانێکی خێرایە و توانای گۆڵکردنی بەرزی هەیە، دەتوانێت فشارێکی زۆر لەسەر بەرگریکارانی پێرسپۆلیس درووست بکات.

هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵەکەی ئیستقلالی خوزستان بەو گۆڵانەی کە لە خولەکەکانی کۆتاییدا تۆماری کردووە ناوبانگی ئاسۆ تایمی ( کاتی ئاسۆ)  پێبەخشراوە، لەو خولەکانەشدا بە پاڵنەر و هێزێکی زیاترەوە دەجەنگێک تاوەکوو گۆڵی سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات. هەر ئەمەش بووەتە هۆکار متمانەی راهێنەرەکەی بەدەست هێناوە و تاوەکوو کۆتا خولەک لە یاریگادا دەیهێڵێتەوە.

ئاسۆ بەرامبەر یانەکانی ئەلەمنیۆم ئەراک لە خولەکی 92 ،سەنعەت نەفت لە خولەکی 91 و گۆڵگۆهار سیرجان لە خولەکی 93 گۆڵی تۆمارکردووە، ئیستقلال خوزستانیش لەو رۆژانەی ئاسۆ گۆڵی کردبێت نەدۆڕاوە و 7 خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەست هێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button