ئیسپانیا

چوار یاریزانی دیاری مەدرید داوایان لە بەیڵ کردووە یاری بۆ وێڵز ئەنجام نەدات

یاریگا-گاریس بەیڵ بە تەواوی پشتیوانی یاریزانانی مەدرید لەدەست دەدات ئەگەر لە یارییەکەی وێڵز بەرامبەر ئازەربایجان بەشداربێت.

بەگوێرەی ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی هەرسێ کاپتنەکەی ریاڵ مەدرید سێرجیۆ رامۆس، مارسێلۆ، کەریم بەنزیمە ، هەروەها لوکا مۆدریچ پەیوەندیان بە گاریس بەیڵ کردووە و پێیان راگەیاندووە ئەگەر  بەرامبەر ئازەربایجان بەشداربیت بە تەواوی پشتگیری یاریزانانی یانەکە لەدەست دەدات.

بەیڵ چەند هەفتەیەکە بەبیانووی پێکان لە یانەکە دوورکەوتووەتەوە و بەشداری مەشق و مەشقە تاکەکەسییەکانی نەکردووە بەڵام بەنیازە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا  لە ١٦ی ئەم مانگە یاری بۆ وڵاتەکەی بکات. ئەمەش یانەکەی تەواو توڕە و نیگەران کردووە.

تاوەکو بەر لەم رووداوە سەرەڕای خراپی پەیوەندی ئەو یاریزانە لەگەڵ کارگێڕی یانەکە، ناوبراو پشتیوانی و هاوکاری یاریزانانی یانەکەی مابوو بەڵام لەباری یاریکردنی دا ئەو پشتیوانییەش لەدەست دەدات و رەنگە بەر لە هاوین یانەکە جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button