ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یانەیەکی دیکە چووە نێو ململانێکانی بەدەستهێنانی واژۆی لێنی یۆرۆ

شەڕی جەمسەرەکانی ئەوروپا گەرم بووە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە ئێستا خەمی شوێنگرەوەی ڤیرجیڵ ڤان دایک، بەرگریکار و کاپتنی یانەکەیەتی.

رێدز چووەتە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی خزمەتەکانی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری لیلی فەرەنسی. هەریەکە لە ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری بەرگریکاری تەمەن 18 ساڵان دەکەن.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول هەوڵەکانی دەستپێکردووە، بەڵام لیل ئامادەنییە بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریکارە 18 ساڵییەکە بێت.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، لیڤەرپوول دەیەوێت یۆرۆ بکاتە شوێنگرەوەی ڤان دایک، کە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە و چەند یانەیەکی سعودی و بایرن میونشن گرنگییان بە گواستنەوەی کاپتنی هۆڵەندا داوە.

یۆرۆ لە وەرزی رابردوودا، 44 یاری لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ لیل کردووە و تیمەکەی پلەی چوارەمی لیگ وەنی بەدەستهێنا و بلیتیێکی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

ئێستا یۆرۆ خەریکی بەسەربردنی پشووی هاوینەیە، ئارنە سڵۆت، راهێنەری نوێی لیڤەرپوول لە سەرەتای مانگی داهاتوو کارەکانی دەستپێدەکات، یەکەم کەیسی گواستنەوەش کە باس بکرێت، یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button