ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترینیۆرۆپالیگ

كاتی به‌رێوه‌چوونی یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا دیاریكرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی خۆی بۆ یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا ئامادە دەکات، کە  لەگەڵ براوەی یارییەکەی نێوان ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند یاریی ده‌كات.

ئاتالانتا به‌ سێ گۆڵی بێ بەرامبەر له‌ بایر لیڤەرکوزنی برده‌وه‌، یه‌كه‌م دۆرنی له‌م وه‌رزه‌ دووچاری یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ كردوو، بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.

ساڵانە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ لەگەڵ پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی چامپیونزلیگ یاریی سوپه‌ری ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ریال مەدرید و بوروسیا دۆرتمۆند لە یەکی حوزەیران به‌رێوه‌ده‌چێت، براوه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاتلانتا یاریی ده‌كات.

یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا لە نێوان ئەتالانتا و براوەی یاریی نێوان ریال مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند ، لە 14ی ئابی 2024، کاتژمێر 10:00 شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، یارییەکەش لە یاریگای نیشتمانی لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ جێگه‌ی زیاتر له‌  58 هەزار هانده‌ر ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button