گرنگترینیۆرۆپالیگ

چابی ئاڵۆنسۆ: ئاتڵانتا شایستەی بردنەوە بوو

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی دڵتەنگی خۆی بە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئاتڵانتا دەربڕی.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی بایەر لیڤەركوزن و ئاتڵانتا لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی یانە ئیتاڵییەكە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

یەكەمجار بوو لە مێژوویدا ئاتڵانتا و راهێنەرەكەی جیان پیێرۆ گاسپێرینی نازناوێكی ئەوروپی ببەنەوە.

 


لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

دەبێت قبوڵی بكەین كە ئاتڵانتا باشتر بوون و شایەنی جامەكە بوون، بەو ئاستەوە یاریمان نەكرد كە شایەنی یاری كۆتایی بێت، من ئەو كەسەم كە بەرپرسیاریەتی ئەگرمە ئەستۆ.

لە دوای گۆڵی یەكەمی ئاتڵانتا رووبەڕووی هەندێك كێشە بووینەوە و نەمانتوانی چارەسەرێكی بۆ بدۆزینەوە، زۆر قورس بوو بۆ ئێمە هەلی گۆڵكردنی باش درووست بكەین.

یەكەم دۆڕان لەم كاتەدا بێگومان شتێكی بە ئازارە، بەڵام شتەكان وەك پلانەكانمان نەڕۆیشتن، ئێمە لە باشترین ئاستەكانماندا نەبووین، بۆیە لە ئەمڕۆوە فێر دەبین چۆن وەڵامی شكست بدەینەوە و مامەڵە لەگەڵ ئازارەكاندا بكەین.

ئاتڵانتا شایستەی بردنەوەی نازناوەكە بوون، بۆیە پێوویستە پیرۆزبایی لە گاسپێرینی بكەم و هیوای باشترینی لە داهاتوودا بۆ دەخوازم.

رۆژی شەممەی داهاتوو بایەر لیڤەركوزن لە یاری كۆتایی جامی ئەڵمانیا رووبەرووی كایزێر سلاوتێرن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button