ئیتاڵیاگرنگترین

ئەم هەفتەیە میلان راهێنەرەکەی بەڕێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان ئەم هەفتەیە بە یەکجاریی دەستبەرداری ستیفانۆ پیۆڵی دەبێت.

پیۆلی کە ساڵی 2019 پۆستەکەی لە رۆسۆنێری وەرگرت، دیارترین دەستکەوتی لەگەڵ ئەو یانەیە بردنەوەی خولی ئیتاڵی بوو لە وەرزی 2021-2022 کە ماوەی دە ساڵ بوو لێی بێبەش بوو بوون.

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە ئەم هەفتەیە میلان بڕیاری جیابوونەوە لە پیۆڵی ڕادەگەیەنن.

هەمان رۆژنامەنووس ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تا ئێستا بەهێزترین پاڵێوراو بۆ پۆستەکە، پاولۆ فۆنسێکایە.

یانە ئیتاڵییەکە گفتوگۆی لەگەڵ ئەو راهێنەرە کردووە بۆ دوو ساڵ لەگەڵ بژاردەی ساڵێک درێژکردنەوە. خودی فۆنسێکایش پەرۆشە بۆ کارەکە.

میلان نزیکە لە یەکلايکردنەوەی ناوی راهێنەرە نوێیه‌كه‌ی

بابەتی زیاتر

Back to top button