ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شاندێکی بارسێلۆنا بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی چاڤی لە لەندەنە

Yariga App

یاریگا –

شاندێکی بارسێلۆنا بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی چاڤی لە لەندەنە و هانسی فلیک لەپێناوی بارسێلۆنا وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی چێڵسی رەتکردەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، شاندێکی یانەی بارسێلۆنا کە لە دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی و بۆیان کریکیچ دەستەی کارگێڕی یانەکە لە لەندەنن، دەیانەوێت هانسی فلیک رازی بکەن ئەرکی راهێنەرایەتی بلاوگرانا بگرێتە ئەستۆ و شوێنی چاڤی هێرناندێز بگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بۆیان و دیکۆ گەیشتوونەتە لەندەن و لەوێ لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانییەکە و پینی زاهاڤی بەڕێوەبەری کارەکانی فلیک کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی رازی بکەن ئەرکی راهێنەرایەتی بارسا بگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هانسی فلیکیش تامەزرۆیەوە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بگرێتە ئەستۆ، هەربۆیە رەتیکردەوە لەگەڵ چێڵسی گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە لەندەنییەکە بگرێتە ئەستۆ.

خوان لاپۆرتا هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی دوای یارییەکەی شەممە چاڤی هێرناندێز لە راهێنەرایەتی یانەکەی دووربخاتەوە، لەکاتێکدا مانگێک لەمەوبەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مانەوەی ئەو راهێنەرەیان لە بارسا راگەیاند.

فلیک (59 ساڵ) مانگی سێپتێمبەری 2023 لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە کە لە 25 یاری لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە 12 بردنەوەی بەدەستهێنا، پێشتریش راهێنەرایەتی بایرن میونشنی کرد و لە 86 یاریدا 70 بردنەوەی بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button