یاریگا –
كارگێری یانەکەی میلان بە سەرۆکایەتی مۆنکادا بەڕێوەبەری وەرزشی و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ نزیکە لە یەکلاکردنەوەی ناوی راهێنەری نوێی یانه‌كه‌ی بۆ وەرزی داهاتوو
سکای سپۆرتی ئیتاڵی دوایین زانیارییەکانی له‌باره‌ی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی میلان بڵاوكرده‌وه و ئاماژە بەوەكردووه، میلان پاولۆ فۆنسیکای راهێنەری پورتوگالی هەڵبژارد بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکە.
روونیشیكردۆته‌وه، فۆنسۆكا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیل ته‌وابووه، بڕیارە لە له‌سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو رێککەوتنەکەی له‌گه‌ڵ میلان رابگه‌یه‌نرێت، گرێبەسته‌كه‌شی بۆ سێ ساڵە و مووچەی ساڵانەی بۆ هەر وەرزێک 3.5 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت
پاولۆ فۆنسیکا پێشتر راهێنەری یانەکانی پۆرتۆ، براگا، شاختار، رۆما و لیل بووە، کە ئەم وەرزە یانه‌ی لیلی گەیاندە چامپیۆنزلیگ.