ئه‌مریکا

یاسایەکی نوێ لە کۆپا ئەمریکا جێبەجێ دەکرێ

Yariga App

یاریگا –

لە یاسایەکی نوێی کۆپا ئەمریکادا، تیمەکان دەتوانن دا تاوەکوو شەش گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیاندا بکەن.

کۆپا ئەمریکای ئەمساڵ لە 31ی حوزەیرانەوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت و لە24ی تەمموز کۆتایی دێت. دوای ساڵی 2016 جارێکی تر هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور و ئەمریکای باکوور رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لەم پاڵەوانێتییەدا 16 هەڵبژاردە بەشداری دەکەن کە 10 تیم لە ئەمریکای باشوورن و 6 هەڵبژاردەکەی تریش خەڵکی ئەمریکای باکوورن.

ئەمڕۆ لەگەڵ راگەیاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور، ئەگەری گۆڕانکاری شەشەم لە یارییەکانی ژێر چاودێری ئەم کیشوەرە، لەنێویاندا یارییەکانی جامی ئەمریکای 2024 دەکرێت.

گۆڕانکاری شەشەم لە کاتێکدا دەکرێت ئەگەر یاریزانەکە بێهۆش بوو یان تووشی پێکانێکی قورس بوو. لەم نێوەندەدا دەبێت یاریزانەکە ببرێتە ژووری جلگۆڕین یان نەخۆشخانە و یاریزانێکیتر لە بڕی بێتە ژوورەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button