ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی هانس فلیک نابێتە راهێنەری چێڵسی؟

Yariga App

یاریگا –

هانس فلیکی ئەڵمانی نابێتە شوێنگرەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی.

شەوی رابردوو بەشێوەیەکی لەناکاو، چێڵسی پۆچێتینۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.

چەند خولەکێک پاش دوورخرانەوەی پۆچی، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد و نزیک لە یانەی بایرن میونشن، کریستیان فاڵک بڵاویکردەوە، هانس فیلک ئارەزوودەکات ببێت بە راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

بەڵام فلۆریان پلاتنبێرگی رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە و بڵاویکردووەتەوە، فلیک نابێتە راهێنەری چێڵسی چوونکە سەرنجی لەسەر پرۆژەیەکی دیکەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکانی سکای سپۆرت راهێنەرە ئەڵمانییەکە نزیکبوو لەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی بایرن میونشن، بەڵام لەسەر چەند مەرجێک رێکنەکەوتن و گەڕانەوەی بۆ یانەکە شکستی هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button