یاریگا –
لە دوای بڕیاری جێهێشتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەلایەن ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی یاریزانان و ئەستێرەكانی ئەو یانەیە دڵتەنگی خۆیان بە رۆیشتنی دەربڕی.
شەوی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی چێڵسی رایگەیاند بە رەزامەندی هەردوولا گەیشتوونەتە رێككەوتن و راهێنەرە ئەرجەنتینیەكە یانەكە جێدەهێڵێت.
لە سەرەتایی وەرزی رابردوو پۆچێتینۆ ئەركی راهێنەرایەتیكردنی چێڵسی لە جێگای فرانك لامپارد كە وەك راهێنەری كاتی دەستنیشانكرا بوو وەرگرت.
پۆچێتینۆ لە كاتی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی چێڵسی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نوێكردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە گرێبەستەكەی واژۆ كرد، بەڵام هەر زوو لە دوای وەرزێك ئەو یانەیەی جێهێشت.
كاردانەوەی یاریزانانی چێڵسی دوای رۆیشتنی پۆچی:
نیكۆلاس جاكسن; خۆشمدەوێت راهێنەرەكەم، خوای گەورە تۆ و بنەماڵەكەت دڵخۆش بكات، سوپاس بۆ ئامۆژگاریی و پاڵپشتییەكانت، شێرێكی راستەقینە و جەنگاوەری، هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم.
كایسێدۆ; شانازی بوو كە لە ژێر دەستی ئێوەدا راهێنان بكەم، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە داهاتوودا، چ مرۆڤێك و چ راهێنەرێك.
كۆكۆرییا; سوپاس بۆ هەمووشتێک میستەر، بۆ داهاتووت هیوای بەختێکی باشت بۆ دەخوازم.
پاڵمەر; سەرۆک، سوپاس بۆ هەمووشتێك کە بۆ منت کرد، خەونی منت کرد بە راستی، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم.
چێڵسی بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ و لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ كۆتایی بەم وەرزە هێنا.