ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا رەتیدەکاتەوە رووبەڕوو لەگەڵ چاڤی کۆببێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مێدیاكانی ئیسپانیا دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتووی یانه‌ی بارسێلۆنا  لەسەر داهاتووی چاڤی هێرناندێز، ئاشکرا کرد

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ بكرێت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ راهێنەرەکە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە یان دوورده‌خرێته‌وه‌.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا لاپۆرتا ئاماده‌ نابێت و نایه‌وێت رووبه‌روو له‌گه‌ڵ جاڤی كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، رافا یوستە، جێگری لاپۆرتا و ئەندامانی دیکەی لیژنەی وەرزشی، لەوانە ئێنریکی ماسیپ و جوان سۆلەر ئامادە دەبن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر هەیە کۆبوونەوەکە دووشەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێت، ئەوەش دوای چەند کاتژمێرێک لە ئەنجامدانی کۆتا یاری بارسێلۆنا لەم وەرزەدا بەرامبەر یانەی سیڤیلیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button