ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دوو بەرگریکاری کردووەتە ئامانج

هێڵی بەرگرییان رووخاوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، لە مێرکاتۆی هاوینە پلانی ئەی و بی دەبێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، لە مێرکاتۆی هاوینە جارد برانسوەیتی بەرگریکاری ئێڤەرتن ئامانجی سەرەکی شەیتانە سوورەکانە و تێن هاخ سوورە لەسەر گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ئێڤەرتن ئامادە نەبێت بە 55 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری برانسوەیت ببێت ئەوا مانچێستەر یونایتد پلانی شوێنگرەوە بەکاردەهێنێت.

پلانی شوێنگرەوەی شەیتانە سوورەکان گواستنەوەی مارک گوهی ئینگلیزی و بەرگریکارەی یانەی کریستاڵ پاڵاسە، ئامادەن 65 ملیۆن پاوەندیش لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکەن.

جارد برانسوەیت

مانچێستەر پێویستی بە گواستنەوەی دوو بەرگریکار هەیە، چوونکە رافایل ڤاران لەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵیت، جۆن ئیڤانسیش پاش مانگێکی دیکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

بەڵام بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە مێرکاتۆی هاوینە یانەکە تەنیا 35 ملیۆن پاوەند بودجەی لەبەردەستە، ئەمەش گرفتێکی گەورەیە، پێویستە چەند یاریزانێک بفرۆشێت تا بتوانێت بودجەکەی زیاد بکات و یاریزانی نوێی پێ بگوازێتەوە.

مارک گوهی

بابەتی زیاتر

Back to top button