گرنگترینیۆرۆی 2024

مارتینێز بۆچی رۆناڵدۆی 39 ساڵانی بانگهێشتکردووە؟

''کریستیانۆ پێویستییە''

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال دووپاتیدەکاتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستاش بۆ یۆرۆی 2024 یاریزانی یەکلاییکەرەوەیە.

مارتینێز، لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکرا کرد و ناوی رۆناڵدۆی تەمەن 39 ساڵانی تێدابوو، کە ئەمە دەبێتە 11مین بەشداری لە پاڵەوانیەتی گەورە.

یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد 206 یاری نێودەوڵەتی کردووە و تاوەکو ئێستا 128 گۆڵی هەیە، رەنگە ئەم ژمارەیە لە یۆرۆی داهاتوو زیاتر بەرزببێتەوە.

راهێنەری پۆرتوگالی دووپاتیکردوەوە، رۆناڵدۆ شایەنی بانگهێشتکردنە، ئەمەش بەهۆی ئاست بەرزی بێوێنەی لەگەڵ نەسڕی سعودی.

لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە، باشترە باس لە ئامارەکان بکەین، یاریزانێکە 42 گۆڵی لە 41 یاریدا بۆ یانەکەی کردووە. ئەمەش توانای جەستەیی و بەردەوامی پیشان دەدات، کە بەردەوام لە بەردەم گۆڵ ئامادەیە و ئێمەش زۆر پێویستیمان پێیەتی. ئێمە یاریزانان بە گوێرەی شوێنی یاریکردنیان دەستنیشان ناکەین، دەمانەوێت باشترین تیم دروست بکەین و ئەو 26 یاریزانە تەواوکەری یەکتر بن. چاودێری ئاستی کەسی یاریزانان دەکەین، جیا لەمەش ئەو رۆڵەی لە ژووری جلگۆڕین دەیانبێت. هەندێ یاریزان هەن، رۆڵی تەواوکارییان هەیە. لە مارس/ئاداری ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا، زۆر شت فێربووین و زانیاری باشمان لەبارەی یاریزانان کۆکردووەتەوە.

رۆناڵدۆ لە یۆرۆی 2026 سەرکردایەتی پۆرتوگالی بۆ بردنەوەی نازناوەکە کرد و لە ساڵی 2019 نازناوی نەیشنز لیگییان بردەوە. رۆناڵدۆ لەگەڵ شەش هێرشبەری دیکە بانگهێشتکراون کە ئەوانیش بریتین لە؛ بێرناردۆ سیلڤا، دیۆگۆ جۆتا، فرانسیسکۆ کۆنسێنساو، گۆنچالۆ رامۆس، جواو فێلیکس، پێدرۆ نێتۆ و رافایێل لیاو.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەر لە پاڵەوانیەتییەکە سێ یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فینلاند، کڕواتیا و ئایرلاند دەکات. پاشان لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە یۆرۆی 2024 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی چیک، تورکیا و جۆرجیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button