ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هانس فلیک شوێنەکەی پۆچێتینۆی دەوێت

خەونە گەورەکە

Yariga App

یاریگا –

هانس فیلیکی ئەڵمانی دەیەوێت لە چێڵسی شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی بگرێتەوە.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد و نزیک لە یانەی بایرن میونشن، کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، هانس فیلک ئارەزوودەکات ببێت بە راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

هەر پێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، لە رابردووشدا لەنێوان چێڵسی و فیلیک پەیوەندی هەبووە، بۆیە ئەگەری هەیە راهێنەرە تەمەن 59 ساڵانییەکە ببێت بە شوێنگرەوەی ماوریسیۆ.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو بەفەرمی چێڵسی رایگەیاند بە رێککەوتنێکی دوولایەنانە، پۆچێتینۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخراوەتەوە.

بەفەرمی پۆچێتینۆ چێڵسی جێدەهێڵێت

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هانس فلیکی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، لەوکاتەوە بێکار ماوەتەوە.

فلیک بەر لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە نۆڤێمبەری 2019 تا هاوینی 2021 راهێنەری بایرن میونشن بووە، لەکۆی 86 یاری، 70 یاری لەگەڵ یانەکە براوە بووە، 8 یاری یەکسانبووە و 8 یاریش دۆڕاوە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی بۆندسلیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button