ئینگلتەراگرنگترین

یەکەم هەڵوێستی راشفۆرد دوای بانگهێشتنەکرانی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ گاریس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکرا کرد و وەلاوەنانی مارکۆس راشفۆرد بوو بە مانشێتی میدیای ئینگلیزی.

لیستەکە 33 یاریزانە، دەبوو راشفۆرد کە وەزێکی خراپی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەڕێکرد، ڕکابەری هەریەک لە ناوەکانی وەک کۆڵ پاڵمەری چێڵسی و ئانتۆنی گۆردنی نیوکاسڵ بکردایە، کە ئەم دووانە کۆی وەرزەکە دوو یاریزانی دەرکەوتووی پرێمەرلیگ بوون.

راشفۆرد هەڵوێستێکی پیشەگەرانەی نیشان دا لەپای بانگهێشتنەکردەوەی. لە ڕێگەی ئینستاگرامی خۆیەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و نووسی

هیوای باشترین دەخوازم بۆ گاریس و یاریزانەکان لەم پاڵەوانێتیەی کە دێت.

پێشتریش ئاماژەکانی کەنارخستنی مارکۆس لە دوو یاریی دۆستانەی سێ شێرەکەدا دەرکەوتبوون کاتێک ئەو یاریزانە کورسینیشین کرابوو.

راشفۆرد وەرزی رابردوو لە 50 یارییدا بۆ یانە، توانیبووی 30 گۆڵ تۆمار بکات. ئەم وەرزە ژمارەکانی زۆر داکشان و لە 42 یارییدا تەنها 8 گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button