کاردانەوەکانی بڕیاری وازهێنانی تۆنی کرووس لە یاریکردن
یاریگا –
دوای ئەوەی تۆنی کرووس لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو رایگەیاند دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024 بەیەکجاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت، ئەستێرە و هاوڕێ و کەسایەتییەکان بە شێوازی جیاواز پەیامیان ئاڕاستەی ئەو ناوەڕاستکارە 34 ساڵانە کردووە.
ماڵپەڕی زە ئەتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، دوێنێ دووشەممە تۆنی کرووس بڕیاری وازهێنانی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی و فلۆرێنتینۆ پێرێز راگەیاندووە و هەموویان بەو بڕیارە زۆر دڵتەنگ بووینە، بڕیاریان داوە رۆژی شەممە لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی لالیگا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رێوڕەسمێکی تایبەتی رێزلێنانی بۆ رێکبخەن.
View this post on Instagram
ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و تۆنی کرووسی داناوە و نووسیویەتی :’ئەی بلیمەت، ئەمە نزیکترین وشەیە بۆ ئەوەی وەسفی تۆی پێبکەم، هێشتا تۆنی ئەم وەسفەش لە ئاستی تۆدانییە، ئەمڕۆ بۆ من و مەدریدییەکان و هەموو جیهانی تۆپی پێ رۆژێکی خەمبارە، ئێمە باش دەزانین هێشتا تۆ دەتوانی زیاترمان پێشکەش بکەی، بەڵام لە بڕیارەکەت دەگەم، زۆر سوپاست دەکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی فێرت کردووم، بۆ ئەو پاسانەی پێت داوم، ئێمە تۆمان خۆش دەوێت، بەرەو نازناوی پازدەمینی چامپیۆنزلیگ لەپێناوی تۆ، تۆ کەسێکی مەزنی تۆنی’.
View this post on Instagram
دانی سێبایۆس ناوەڕاستکاری ریال مەدرید لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام بۆ کرووسی نووسیوە :’ئەمڕۆ هەموومان بە بیستنی هەواڵێکی خەمناک بەئاگا هاتینەوە، هەمووان بۆ لەدەستدانی ئەفسانەیەک دەگرین، شانازیی بەوە دەکەم ئەو چەند ساڵە بەیەکەوە یاریمان کرد، تۆ لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا پێشڕەوی، زۆر سوپاست دەکەین، چونکە تۆ پێشڕەوی ئێمە بووی’.
View this post on Instagram
لۆکاس ڤازکێزیش لە ئینستاگرام بۆ تۆنی نووسیوە :’تۆ منت چەند وێران کرد، یەکێک لە دەستکەوتە گەورەکانی ژیانم ئەوە بوو ئەو ماوەیە لەگەڵ تۆ یاریم کرد، تۆ ئەفسانەی ریال مەدریدی هاوڕێکەم، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، زۆر بیرت دەکەم’.
Comunicado Oficial: Toni Kroos.#RealMadrid | #GraciasKroos
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 21, 2024
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا لەبارەی وازهێنانی تۆنی کرووس نووسیویەتی :’تۆنی کرووس یەکێکە لە ئەفسانەکانی مێژووی یانەکەمان، کرووس لەوەتەی ساڵی 2014 لە یانەکەمان یاریی دەکات و یەکێک بوو لە یاریزانە کاریگەرەکانی سەرکەوتووترین ماوەی مێژووی یانەکەمان، کرووس تاهەتایە لەنێو دڵی هاندەرانمان دەمێنێتەوە’.
خۆسێلۆ هێرشبەری ریال مەدرید بۆ کرووسی نووسیوە :’دڵخۆشم بەوەی ئەمساڵ بەیەکەوە یاریمان کرد، تۆ لە هەموو شتێک پێشڕەوی ئێمەی، ئەفسانەی ریال مەدریدی’.
Ha sido un placer compartir este año contigo! Eres un ejemplo en todo!! Leyenda del Real Madrid ❤️ @ToniKroos pic.twitter.com/MUiOuyWGu8
— Joselu Mato (@JoseluMato9) May 21, 2024
لۆتەر ماتیۆس ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیا لەبارەی کرووس دەڵێت :لەوانەیە کرووس مەزنترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی ئەڵمانیا بێت، جامی جیهانی بەدەستهێنا و چەند جارێک بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپاش بباتەوە، کرووس هاوشێوەی فیلیپ لام لە لوتکە واز لە یاریکردن دەهێنێت’.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کۆمێنتی ئینستاگرام بۆ کرووسی نووسیوە :’سوپاس بۆ هەموو شتێک تۆنی، چ شانازییەکی گەورە بوو بەیەکەوە لە یاریگا یاریمان دەکرد، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە داهاتوودا’.
Congratulations @ToniKroos on an amazing career. A pleasure to play alongside you @realmadrid pic.twitter.com/b1TzznKXjx
— Gareth Bale (@GarethBale11) May 21, 2024
گاریس بەیل ئەستیرەی پێشووی تۆپی پێی وێلز و ریال مەدرید وێنەیەکی خۆی و کرووسی داناوە و نووسیویەتی :’بەبۆنەی ئەو کاروانە وەرزشییە ناوازەیەت پیرۆزباییت لێدەکەم کرووس، دڵخۆشم بەوەی لە ریال مەدرید بەیەکەوە یاریمان کرد’.
دانی کارڤاخالیش پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی کرووس کردووە و بۆی نووسیوە :’رۆژانێک بۆ منداڵەکانم دەگێڕمەوە کە لەگەڵ ئەفسانەیەکی وەکو تۆ چیمان بەدەستهێنا’.