ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

تۆنی کروس بڕیارێکی گرنگی لەبارەی کاروانی وەرزشی خۆیدا

دوا یۆرۆی 2024 کرووس نابینینەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کروس، ئەستێرەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوای یۆرۆی 2024 واز لە یاریکردن دەهێنێت.

کروس لە بەیاننامەیەکدا کە لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و لە دوای 17ی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتووەوە، بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

لە بەیاننامەکەی کرووسدا هاتووە

17ی تەمووزی 2014 کە دەکاتە رۆژی ناساندنی من لە ریال مەدرید، ژیانی منی وەک یاریزانی تۆپی و کەسێک گۆڕی. ئەو رۆژە سەرەتای دەستپێکێکی نوێی من بوو لە گەورەترین یانەی جیهان. دوای 10 ساڵ و لە کۆتایی ئەم وەرزە، ئەم بەشەی ژیانم دەگاتە کۆتایی. هەرگیز ئەم ساتە سەرکەوتووانە لەیاد ناکەم. دەمەوێت سوپاسی هەرکەسێک بکەم کە بە دڵێکی گەورە و متمانەوە پێشوازییان لێکردم. بەڵام بە تایبەتی دەمەوێت سوپاسی مەدریدێستاییەکان بکەم، بۆ ئەو کاریگەری و خۆشەویستییەی کە لە یەکەم رۆژەوە تاوەکو ئێستا بە منتانداوە. ئەم قسانەی من بەو واتایە دێت، ژیانی من وەک یاریزانێکی تۆپی پێ لە هاوینی داهاتوو و لە دوای پاڵەوانیەتی یۆرۆ کۆتاییدێت. وەک هەمیشە باسم کردووە: ریال مەدرید بۆ ئێستا و داهاتوو یانەی منە. زۆر دڵخۆش و شەڕەفمەندم، کە لە گونجاوترین کاتدا بڕیارێکی دروستمدا. ئامانجی من بەردەوام ئەوەبووە، لە باشترین ئاست واز لە یاریکردن بهێنم. لە ئێستاوە تەنیا یەک بابەت لە مێشک دەخوولێتەوە؛ بەرەو پازدەمین نازناو !!!! هالا مەدرید و هیچی دیکە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Toni Kroos (@toni.kr8s)

کروس بەرهەمی ئەکادیمیای بایرن میونشنە، تاوەکو ساڵی 2014 سێ نازناوی بۆندسلیگا و دوو جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، دواتر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و لە هەمان ساڵدا، جامی جیهانی بەدەستهێنا.

کروس یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی سەردەمی نوێی لۆس بلانکۆس، چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی لالیگای لەگەڵ پاڵەوانی ئیسپانیا بەدەستهێناوە.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا سوپاسی کروس دەکات

دەمانەوێت سوپاسی بەشداری و کاریگەری تۆنی کروس بکەین. تۆنی بەشێکە لە مێژووی ریال مەدرید و یەکێکە لە ئەفسانە گەورەکانی ریال مەدرید و تۆپی پێی جیهانی. تۆنی لەوەتەی پەیوەندی بە ئێمەوە کردووە، یەکێک بووە لە یاریزانە بنچینەییەکانی یانەکە و بەشێکی گرنگە لە سەرکەوتووترین سەردەمی ریال مەدرید لە 122 ساڵی رابردوودا.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید لەبارەی تۆنی کروس دەڵێت

تۆنی کروس یەکێکە لە گەورەترین یاریزانانی مێژووی ریال مەدرید و ئەم یانەیە بەردەوام بە ماڵی ئەو دەمێنێتەوە.

یاریسازی ئەڵمانی تاوەکو ئێستا 463 یاری لەگەڵ ریال مەدرید کردووە، 28 گۆڵ و 98 ئەسیستی هەیە و تەنیا یەک جار کارتی سووری لەگەڵ مەدرید وەرگرتووە.

  • 22 نازناو
  • 4 چامپیۆنزلیگ
  • 5 مۆندیالی یانەکان
  • 4 جامی سوپەری ئەوروپا
  • 4 لالیگا
  • 1 کینگس کەپ
  • 4 جامی سوپەری ئیسپانیا

هەروەها تۆنی 205 یاری لەگەڵ میونشن کردووە، 24 گۆڵ و 49 ئەسیستی هەبووە.

  • 1 چامپیۆنزلیگ
  • 1 جامی مۆندیالی یانەکان
  • 1 جامی سوپەری ئەوروپا
  • سێ بۆندسلیگا
  • سێ جامی ئەڵمانیا
  • دوو جامی سوپەری ئەڵمانیا

پێشتریش بە خواستن بۆ ماوەی 18 مانگ لە بایەر لیڤەرکوزن 48 یاریکرد، 10 گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمار کردبوو.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، کرووس 108 یاریکردووە، 17 گۆڵ و 21 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button