عێراقکوردستانگرنگترین

ئاكام هاشم: دڵخۆشم بەوەی کاساس تەنیا چاوی لەسەر یانەکانی پێشەوەی خولی عێراقی نییە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق خیسۆس كاساس جارێكی تر ئاكام هاشمی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ دوو یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌رامبه‌ر ئیندۆنیزیا و ڤێیتام كرد.

خێسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی کۆتایی بۆ پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا و مۆندیالی 2026 ئاشکرا کرد و ناوی ئاكام هاشم و دوو یاریزانی دیكه‌ی كورد ناویان  لە لیستەکەدا هەیە.

له‌ باره‌ی بانگهێشتكردنه‌وه‌  بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاكام هاشم به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای رایگه‌یاند :’دڵخۆشم جارێكی دیكه‌ ناوم له‌ لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌یه‌، ئه‌و هه‌سته‌ دڵخۆشم ده‌كات كه‌ كاساس ته‌نها چاوی له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی یانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی نییه‌ و له‌سه‌ر ئاستی تاك یاریزان هه‌ڵده‌بژێرێت نه‌ك تیم’.

هه‌روه‌ها گوتیشی :’راسته‌ ئێمه‌ وه‌كو تیم ئاستمان خراپ بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی تاك، بڕوام وایە شایسته‌ی بانگهێشتكرانم بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌’.

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا ئاكام هاشم بەشێوەیەكی فەرمی له‌لایه‌ن خێسوس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا 2023 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا، به‌ڵام له‌ هیچ یارییه‌ك به‌شداری نه‌كرد.

هەڵبژاردەی عێراق لە 6ی مانگی داهاتوو لە جاکاراتا، پایتەختی ئیندۆنیزیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە و لە 11ی هەمان مانگ لە بەسڕە میوانداری هەڵبژاردەی ڤیێتنام دەکات.

عێراق بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنەکاندا دێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی بڕیوە، گەیشتنی به‌ كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیای 2027 لە سعودیە مسۆگه‌ركردووه‌.

دڵخۆشم جارێكی دیكه‌ ناوم له‌ لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌یه‌، دڵخۆشم بەوەی كاساس ته‌نها چاوی له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی یانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق نییه‌، له‌سه‌ر ئاستی تاك یاریزان هه‌ڵده‌بژێرێت نه‌ك تیم.

بابەتی زیاتر

Back to top button