گرنگترینیۆرۆی 2024

هاری کەین نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت؛ ئایا بۆ یۆرۆی 2024 ئامادە دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین بەهۆی ئازاری زۆری پشتی بڕیاریداوە نەشتەرگەریی بکات و گومان دەکرێت بۆ یاریی یەکەمی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024 ئامادە بێت.

کەناڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، هاری کەین (30 ساڵان) ماوەیەکە لە پشتی تووشی ئازار بووە و بەمهۆیەوە لە دوایین دوو یاریی بایرن میونشن بێبەش بوو، کە لەم وەرزە ئەو هێرشبەرەی بایرن لە 44 یاری 45 گۆڵی کردووە و لەسەر ئاستی کەسی وەرزێکی نایابی بەڕێکرد، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ نازناوێک بباتەوە.

پێشتر تۆماس تۆخێل راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاندبوو، هاری کەین لە پشتی هەست بە ئازار دەکات و دەستی بە وەرگرتنی چارەسەر کردووە، بەڵام وادیارە ئەو هێرشبەرە ئینگلیزە ناچار بووە بڕیار بدات نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

بەگوێرەی پێشبینی میدیا بەریتانییەکان کەین پێویستی بە سێ هەفتەیە بۆ ئەوەی دەست بە یاریی بکاتەوە، لەکاتێکدا رۆژی 16ـی مانگی داهاتوو ئینگلتەرا لە یەکەم یاریی خۆی لە یۆرۆی 2024 رووبەڕووی سڕبیا دەبێتەوە، گومان دەکرێت کەین بۆ ئەو یارییە بەردەست بێت.

وابڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گاری ساوزگەیت راهێنەری ئینگلتەرا لیستێکی سەرەتایی بۆ یۆرۆی 2024 رابگەیەنێت و دوای دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر بۆسنە و ئایسلەندا لە رۆژانی 3 و 7ـی مانگی داهاتوو لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکە یەکلا دەبێتەوە، کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا بەریتانییەکان ساوزگەیت لە هەموو حاڵەتێکدا بانگهێشتی هاری کەین دەکات، تەنانەت ئەگەر نەتوانێت بۆ یاریی یەکەمیش ئامادە بێت.

ئینگلتەرا ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی سێیەم لە یۆرۆی 2024 رووبەڕووی سڕبیا و دانیمارک و سلۆڤینیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button