گرنگترینیۆرۆی 2024

EA وەشانێکی تایبەت بە یۆرۆی 2024 بڵاودەکاتەوە و پاڵەوانیەتییەکی گەورەش رێکدەخرێت

یەکەمجارە پاڵەوانیەتییەکی فەرمی بۆ گەیمەرانی یۆرۆی 2024 رێکدەخرێت

Yariga App

یاریگا –

گەیمەرانی ڤیدیۆگەیمی ”ئی ئەی ئێف سی 24 – EA FC 2024” بە پەرۆشییەوە چاوەڕێی ڤێرژنی نوێی ڤیدیۆگەیمەکە دەکەن.

بڕیارە کۆمپانیای ئێلێکترۆنیک ئارتس وەشانێکی نوێی یارییەکە بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانیەتیی یۆرۆی 2024 بخاتە بەردەستی هەوادارانی ڤیدیۆگەیمەکە.

رێکەوتی بڵاوکردنەوەی وەشانە نوێیەکە

لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، کۆمپانیای ئی ئەی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، بەیاننامەیەکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و باسییان لە بڵاوکردنەوەی وەشانێکی تایبەت بە یۆرۆی 2024 کرد.

هەرچەندە هیچ رێککەوتێک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەپدەیتەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت، لە سەرەتای مانگی داهاتوو و بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە، بەردەستبێت.

ئەپدەیتی یارییەکە بۆ کۆنسۆڵەکانی ”پلەیستەیشن5، ئێکس بۆکس ئێکس، ئێکس بۆکس ئێس، پلەیستەیشن 4، ئێکس بۆکس وەن، نینتێندۆ وەن و نینتێندۆ سویچ” دەکرێت.

پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2024ی ئەلیکترۆنی

لەگەڵ دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا، پاڵەوانیەتییەکی گەورە و فەرمی یاریی ئی ئەی ئێف سی بۆ یۆرۆ بە ناوی ‘ئی یۆرۆ – eEuro’ دەستپێدەکات.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، گەیمەرانی هەر 51 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی تۆپی پێ بەسەر حەوت کۆمەڵە دابەشکران و لە پاڵاوتنەکاندا، 7 یاریزان گەیشتنە پاڵەوانیەتی ئی یۆرۆ، لەگەڵ نوێنەری ئەڵمانیای میواندار، بوونەتە هەشت گەیمەر.

گەیمەرانی کۆتا قۆناخ

  1. ڤێرگانگ – Vejrgang نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی دانیمارک دەکات.
  2. یوڤال – Yuval نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسرائیل دەکات.
  3. ئۆبرون2002 – Obrun2002 نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات.
  4. ئاندرێس – Andreas نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی نەرویج دەکات.
  5. ئادریان – AdrianCifuentes نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات.
  6. مێرت – iMertAL نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی تورکیا دەکات.
  7. CIG_ST92 نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئوکراینا دەکات.
  8. ئوموت – Umut نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات.

قۆناخی کۆتایی پاڵەوانیەتی ئی یۆرۆ لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە بەرلین بەڕێوەدەچێت.

ئەمە دەبێتە یەکەم وەشانی پاڵەوانیەتییەکی لەمشێوەی یارییەکە و کۆی خەڵاتەکانی دەگاتە 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button