گرنگترینیۆرۆی 2024

کێ بەشداری گۆرانی فەرمی یۆرۆی 2024 کردووە؟

دی جەی مێدۆزا سەرپەرشتی کارەکانی کردووە

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی سەرپەرشتیکاری پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2024، لە 10ی ئەم مانگە گۆرانی فەرمی پاڵەوانیەتییەکەی بڵاوکردەوە.

گۆرانییەکە بە ناوی ”فایەر – Fire”-ە و هەریەکە لە مێدۆزا، دی جی بەناوبانگی ئیتاڵی و باندی وەن ریپەبلیک و لیۆنێ، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەڵمانیا بەشدارییان لە گۆرانییەکە کردووە.

گۆرانییەکە لە سەرجەم پلاتفۆرمەکانی ستریمینگی گۆرانی بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لە چەناڵی فەرمی دی جەی مێدۆزا لە یوتیوب بەردەستە.

گۆرانییەکە لە یوتیوب زیاتر لە 503 هەزار بینەری هەبووە و لە پلاتفۆرمی سپۆتیفای، ژمارەی گوێگرتن گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیۆن.

گۆرانی فەرمی یۆرۆی 2024

لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بڕیار بوو کیم پیتراس، گۆرانیبێژی ئەڵمانی بەشداری گۆرانییەکە بکات، بەڵام بەهۆی کەمی ماوەکە، داوای لێبوردنی کرد و لیۆنێ لە شوێنی دەستنیشانکرا.

گۆرانی پاڵەوانیەتییەکان، بەردەوام بەشێکی گرنگی بەبازاڕکردنی پاڵەوانیەتییەکانن و چەند هەفتەیەک بەر لە پاڵەوانیەتییەکان بڵاودەکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button