ئیسپانیاگرنگترین

رۆبێرتۆ کارلۆس لە نێوان رۆناڵدۆ و مێسی کێ هەڵدەبژێرێت

بەدواداچوونەکان وردەکارییەکانی یەکلایینەکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ کارلۆس، ئەفسانەی بەرازیلی مشتومڕێکی زۆری لە بارەی بەراوردکاری نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دروستکردووە.

مێسی ئێستا لە ئینتەر مەیامی یاری دەکات و رۆناڵدۆش نەسڕی سعودی هەڵبژاردووە، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023.

لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی کارلۆس بووەتە ترێند، بە تایبەت کە هەڵبژاردەی رۆناڵدۆ وەک باشترین رەتدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان یارییان بۆ ریال مەدرید کردووە.

کارلۆس لە لێدوانەکەیدا دەڵێت؛ مێسی وای لە بارسێلۆنا کرد گەورە و شکۆدار دەرکەوێت، بەبێ مێسی یانە کاتالۆنییەکە بەهایەکی ئەوتۆی نەماوە، کەچی ریال مەدرید، رۆناڵدۆی گەورە و شکۆدار کرد، چونکە مەدرید ئێستاش وەک خۆیەتی.

هەرچەندە ئەم لێدوانانە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پشتڕاستی نەکردووەتەوە، بەڵام لە زۆربەی هەژمارە گەورەکان بڵاوکراوەتەوە.

پێشتر کارلۆس لە ساڵی 2017 لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی فۆکس سپۆرتس بەراوردکاری لە نێوان هەردووکیاندا کرد، ئەوکات گوتی

مێسی دیاردەیەکی تۆپی پێیە، بەڵام کریستیانۆ نموونەی پیشەگەرییە. چەندین تایبەتمەندی هەیە لە یاریزانانی دیکە جیای دەکاتەوە.

مشتومڕی باشترینی مێژووی نێوان رۆناڵدۆ و مێسی کۆتایی نەهاتووە و پێناچێت، وا بە ئاسانی یەکلاییببێتەوە.

کارلۆس لە ساڵانی 1996 تاوەکو 2007 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، دوای مەدرید یاری بۆ یانەکانی فەنەرباچێ، کۆرێنتیانز، ئانژی رووسی و دێلهی داینامۆزی هیندی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button