یاریگا –
سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی ریال مەدرید، ناوی کوڕ و یاریدەدەری کارلۆ ئانچێلۆتی درەوشاندووەتەوە.
رۆژنامەی لیکیپ لە راپۆرتێکی تێروتەسەلدا روونیکردووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەیڤد ئانچێلۆتی، لە ستافی باوکی جیادەبێتەوە و کاروانێکی سەربەخۆ دەستپێدەکات.
رێمسی فەرەنسی کە پلەی نۆیەمی ریزبەندی لیگ وەنی بەدەستهێناوە، سوورە لەسەر رازیکردنی کوڕەکەی ئانچێلۆتی، تاوەکو لە وەرزی داهاتوو، سەرپەرشتی یانەکە بکات.
دوای ئەنجامە ئەرێنییەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید، لە پاڵ ناوی کارلۆ، ناوی کوڕەکەشی زۆر لە شیکردنەوە و پۆدکاستەکانی تایبەت بە تۆپی پێ باس دەکرێت. بە گوێرەی راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی بێت، دەیڤد رۆڵێکی باڵای لە سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید گێڕاوە.
Reims espère officialiser le nom de son futur entraîneur début juin. Davide Ancelotti, adjoint de son père Carlo au Real Madrid, fait partie des pistes explorées https://t.co/HlmR9CUJPF pic.twitter.com/as6nWhW57K
— L’ÉQUIPE (@lequipe) May 20, 2024
هەرچەندە گرێبەستی دەیڤد ئانچێلۆتی لە یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 2026 لە ریال مەدرید بەسەردەچێت، بەڵام رەنگە دەستپێکردنی کاروانێکی سەربەخۆ، پاڵنەرێکی گەورەبێت، بۆ جێهێشتنی یانە مەدریدییەکە و جیابوونەوە لە باوکی.
دەیڤد لە ساڵی 2016 لەگەڵ باوکی لە بایرن میونشن بووە ئەندامێکی ستافی راهێنەرایەتیکردن، دواتر لە ناپۆلی و ئێڤەرتن و ئێستاش ریال مەدرید، یاریدەدەری باوکییەتی.