ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی دوو شوێنگرەوەی بۆ پۆچێتینۆ داناوە

لە چەند رۆژی داهاتوو، ستراتیجییەتی یانە لەندەنییەکە روون دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ناوی دوو بەربژێر بۆ شوێنگرتنەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی زیاد دەکرێن.

لەم چەندە رۆژەدا پۆچێتینۆ لەگەڵ تێد بۆیڵی، هاوخاوەنی یانە لەندەنییەکە کۆدەبێتەوە و پێداچوونەوەیەکی کردەیی بە وەرزی چێڵسی دەکەن، تاوەکو بڕیار لەسەر بابەتە چارەنووسسازەکان بدەن.

رۆژنامەی ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دوو ناوی بۆ شوێنگرتنەوەی پۆچێتینۆ ئامادەکردووە، ئەمەش لە ئەگەری دوورخستنەوەی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، هەریەکە لە روبن ئامۆریم، راهێنەری سپۆڕتینگ لیسبۆن و کیران مەککێنا، راهێنەری ئیپسویچ تاون، بەهێزترین دوو بەربژێرن بۆ شوێنگرتنەوەی پۆچێتینۆ لە ستامفۆرد بریج.

لە سەرەتای وەرز، چێڵسی ئاماری خراپی تۆمارکردبوو، بەڵام لەدوای یارییەکانی بۆکسینگ دەی، چێڵسی 41 خاڵی کۆکردەوە و لە کۆتاییدا پلەی شەشەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

دوای تەواوبوونی وەرز، یاریزانان بۆ ماوەی زیاتر لە یەک مانگ پشوو دەدەن و لە سەرەتای یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو، دەگەڕێنەوە لەندەن و ئامادەکارییەکانی وەرز دەستپێدەکەن، گەشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان لەپێشە و لە کالیفۆرنیا رووبەڕووی رێکسهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button