ئینگلتەراگرنگترین

لینیکەر نهێنییەک لەبارەی داهاتووی کڵۆپ ئاشکرا دەکات

رەنگە چیدیکە راهێنەرایەتی نەکات

Yariga App

یاریگا –

گاری لینیکەر، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا نهێنییەک لەبارەی داهاتووی یۆرگن کڵۆپ ئاشکرا دەکات.

راهێنەری ئەڵمانیا یەکشەممە ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول و هاندەران کرد، دوای بەسەربردنی 9 ساڵ لەگەڵ یانەکەی مێرسیساید و بردنەوەی تەواوی نازناوە گەورەکان.

گاری لینیکەر گوێی لە دەنگۆیەک بووە کە یەکەمجارە باس دەکرێت و رەنگە راهێنەرە 56 ساڵییەکە چیدیکە راهێنەرایەتی هیچ یانە و هەڵبژاردەیەک نەکات.

لینیکەر بەشداری لە پۆدکاستی The Rest Is Football گوتی

زۆر حەز دەکەم بزانم کڵۆپ لە داهاتوودا چی دەکات، بەدڵیاییەوە بۆ ماوەیەک دووردەکەوێتەوە، قسەکانی زۆر دروستن کە دەڵێت وزەم پێنەماوە، چونکە ئەم کارە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی بەردەوامە. گوێم لە دەنگۆیەک بووە و رەنگە لە کۆتایی چیرۆکەکەدا ببێتە سەرۆکی بۆڕووسیا دۆرتموند، ئەمەش شتێکی زۆر سەرنجڕاکێش و باشە.

کڵۆپ دەڵێت ساڵێک پشوو دەدەم و تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێکی لەمجۆرە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ئەوەی روونە، راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button