ئینگلتەراگرنگترین

دوو یانەی پرێمەرلیگ پێدرۆ نێتۆیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و نیوكاسڵی ئینگلیزی لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی پێدرۆ نێتۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی وۆلڤزی هەمان وڵات دەدەن.

گرێبەستەكەی پێدرۆ نێتۆی 24 ساڵان لەگەڵ وۆلڤز لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا نێتۆ ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشكرد.

بەپێی زانیارییەكانی تێلیگراف هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و نیوكاسڵ هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی پێدرۆ نێتۆ دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وۆلڤز بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەكەی داوای 60 ملیۆن پاوەند دەكات.

لەم وەرزەدا پێدرۆ نێتۆ لە 20 یاری پرێمەرلیگ بەرامبەر كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button