یاریگا –
ئەم وەرزە نایاب بۆ ئیناکی ویڵیامز کۆتایی هات کاتێک ئاتڵەتیک بیڵباو بۆ یۆرۆپالیگ سەرکەوت و خۆیشی خەڵاتی باشترینی لالیگای پێدرا لەنێو سەرجەم یاریزانە ئەفریقیەکانی ئەو خولە.
ویڵیامز لەم وەرزە لە 34 یاریی خولی ئیسپانی توانی 12 گۆڵ بکات لەگەڵ 3 ئەسیست و کۆتای یاریشیان بەرانبەر ڕایۆ ڤایکانۆیە.
لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا ڕۆژنامەنووسانی ئەفریقی و هاندەران تێیدا بەشدار بوون، ویڵیامزی غانی توانی 46 خاڵ بەدەستبهێنێت کە 24%ی کۆی دەنگەکان بوو.
دوای ئەویش ئیبراهیم دیازی یامەغریبی و یاریزانی ریاڵ مەدردید بوو کە 37 خاڵی کۆ کردەوە. یوس ئەلنەسیری هاونیشتیمانی دیازیش بە 30 خاڵەوە پلەی سێیەمی وەرگرت.
دیاز لە 31 یاریدا 8 گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە تا هەفتەیەک پێش کۆتا گەڕی خولەکە. هەرچی نەسیریشە، خاوەنی 15 گۆڵ و دوو ئەسیستە بەڵام یانەکەی ئەم وەرزە ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد و لە پلەی 13 دێن.
🏅 Iñaki 𝐊𝐰𝐚𝐤𝐮 Williams, #MVPÁfrica de @LaLiga
Un premio como espejo a sus raíces. Zorionak, Iñaki!#AthleticClub 🦁 pic.twitter.com/H6pT8RQHdc
— Athletic Club (@AthleticClub) May 19, 2024