سعوودیەگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ بێنزیما ئیتیحاد جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

دوای تەنها ساڵیک لە مانەوەی لە سعودیە، کەریم بێنزیمە دەیەوێ خولی ئەو وڵاتە جێبهێڵێ.

هێرشبەرە فەرەنسیەکە هاوینی رابردوو دوای 14 ساڵ یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید، بە گرێبەستێکی گواسترایەوە یانەی ئیتحادی سعودی. بەڵام وا دیارە پەشیمانە لە ئاڵنگارییەکەی و نیازی لە ڕۆیشتن هەیە.

بەگوێرەی نوێترین پێشهات، ڕۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە کە بێنزیمە لە میانی دوایین سەردانی بۆ مەرید لای کەسە نزیکەکانی باسی لە “سەرکێشیە ناخۆش”ـەکەی کردووە لە سعودیە.

کەریم کە تا یۆنیۆی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئیتحاد هەیە، جێهێشتنی ریاڵ مەدرید دوای چەند وەرزێکی ئەفسووناوی کە وەک پاڵەوانی مەدریدیەکان دەبینرا، ڕووکردنە خولی وڵاتە خەلیجیەکە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ئەوە بەتایبەت کە ناوبراو هەڵگری خەڵاتی باڵۆندۆر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button