گرنگترینیۆرۆی 2024

دوایین زانیاریی لەسەر تەندروستی هاری کەین

Yariga App

یاریگا –

چەند ڕۆژێکە دەنگوباس لەبارەی تەندروستی هاری کەینەوە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی دروستکردووە بەتایبەت لای هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە ماوەیەکە بەدەست ئازاری پشتیەوە دەناڵێنێت و کۆتا دوو یاریی بۆندسلیگایشی هەر بەو هۆیەوە بەشدار نەبوو.

ئەوە جگە لەوەی لە پاش کرانە دەرەوەیان لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەردەستی ریاڵ مەدرید، تۆماس توخێل رایگەیاند کە گۆکارەکەیان پشتئێشەیەکی وەڕەسکەری هەیە و ڕۆژانە لە کاتی جموجۆڵدا سەرهەڵدەداتەوە، ئەوە بوو لە یارییەکەی ریاڵیش گۆڕانکاری پێکرا.

ئێستا کە کەمتر لە تەنها 25 رۆژی ماوە بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا، گومان لە ئامادەبوونی تەواوەتی گۆڵکارەکە دروست بووە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە کیشوەریە. بەڵام تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی زانیاریی دڵخۆشکەری بۆ هاندەرانی سێ شێرەکە پێیە و ڕایگەیاندووە کە کاپتنەکەیان ئەڵمانیای جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئینگلتەرا و چارەسەر بۆ گرفتەکەی پشتی وەردەگرێت.

سەرچاوەکە لە زاری فلۆریان پلێتنبێرگی ڕۆژنامەنووسەوە بڵاویکردووەتەوە کە بەشداریکردنی کاپتنی ئینگلیزەکان لە یۆرۆ مەترسی لەسەر نییە. ئەو ئێستا چارەسەری تایبەتی پێدەدرێت تا تەواو ئامادەبێت.

کەین ئەگەرچی بێ نازناو کۆتایی بە یەکەم ئەزموونی هێنا لەگەڵ بایرن موینخ، بەڵام توانا گۆڵکارییەکانی پیشان دایەوە بە جۆرێک لە 45 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا لەگەڵ باڤارییەکان توانی 44 گۆڵ تۆمار بکات و 12 دیکەیش دروست بکات.

ئینگلتەرا لە 3 و 7ی مانگی داهاتوو دوو یاری دۆستانەی هەیە. لە 16ی مانگیش یەکەم یاریی خۆیان لە یۆرۆی ئەڵمانیا بەرانبەر ئایسلەندا ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button