ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دەرکردنی توخێل لە پۆستەکەی بڕێکی باش لەسەر خەزێنەی بایرن دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل کۆتا رۆژەکانی خۆی دەژمێرێ لە یانەی بایرن میونشن دوای وەرزە بێ بەرهەمەکەی.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا راهێنەرە ئەڵمانیەکە رایگەیاند کە لەگەڵ باڤارییەکان نامێنێتەوە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

دەرچوونی توخێل لە میونشن هەروا بێ بەرانبەر نابێت، بەپێچەوانەوە بڕێکی باش لەسەر خەزێنەی یانەکە دەکەوێ، بە جۆرێک، بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی نزیک لە یانە ئەڵمانییەکە، بۆ دەستبەرداربوون لە ڕاهێنەرەکەیان، دەبێت بایرن بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ  قەرەبووی تۆماس توخێل بکاتەوە.

بەپێی گرێبەستی نێوانیان، توخێل تا هاوینی 2025 لەگەڵ زلهێزەکەی ئەڵمانیا دەمایەوە، بەڵام ئەنجامە خراپەکانی هەرزوو کارگێڕی یانەکەی خستە هەڵپەوە بۆ بیرکردنەوە لە شوێنگرەوەیەک. هەر بۆیە، هەر یانەیەک بیەوێت ئەم هاوینە ئەو ڕاهێنەرە بگوازنەوە، هیچ بڕە پارەیەک نادەن بە لایەنی ئەڵمانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button