ئیتاڵیاگرنگترین

لاگازێتا پەرۆشیی دی زێربی ئاشکراکرد بۆ راهێنەرایەتیرکردنی یانەیەکی ئیتاڵی

Yariga App

یاریگا –

هەر لە ماوەی 48 کاتژمێر بەسەر ڕاگەیاندنی رۆیشتنی لە راهێنەرایەتی یانەی برایتن، دەنگۆیەکی زۆر لەسەر وێستگەی داهاتووی رۆبێرتۆ دی زێربی دروست بووە.

ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە بەرانبەر مانچێستەر یونایتد کۆتا یاریی خۆی وەک راهێنەری برایتن ئەنجام دا، دوای دوو وەرز کارکردنیان پێکەوە.

لە ماوەی پێشووتردا بە یانەکانی بایرن موینشن و لیڤەرپوول دەبەسترایەوە، بەڵام ئێستا لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری نوێی خستووەتە ڕوو، بەوەی دی زێربی بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەیسی میلانە پەیوەندی پێوە بکەن. ئەو سەرچاوەیە لێدوانی پێشووتری راهێنەرەکەی خستووەتە نێو زانیارییەکانیەوە کە لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا عیشقی خۆی بۆ رۆسۆنێری پیشاندابوو.

بە ئەگەرێکی زۆرەوە میلان کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری ستێفانۆ پیۆلی دەبن، دوای ئەوەی نەیتوانی هیچ دەستکەوتێکی بۆ یانەکە هەبێت جگە لە پلەی دووەمی سێریائەی و وەرگرتنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگ.

هەرچی دی زێربیە، سەرەتای کاروانی پیشەگەرێتی لە میلانەوە دەستیپێکردووە و چەند جارێک جەختی کردووەتەوە کە ئەو یانەیە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵیدا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button