ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دۆرتموند نرخی سانچۆی لەلایەن یونایتدەوە پێگەیشت

Yariga App

یانەی مانچێستەر یونایتد هەواڵێکی ناخۆش دەگەیەنێتە دۆرتموند و داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە جەیدن سانچۆ.

لە 2021دا سانچۆ بەرامبەر 93 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتموندەوە گوێزرایەوە بۆ یونایتد بەڵام هەمان ئاستی پێشووی پێشکەشنەکردووە و سەرەنجام بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ تێن هاگ بە تەواوی دوورخرایەوە. تاوەکو لە گواستنەوەی زستانەدا جارێکیتر بە خواستن گەڕایەوە یانە ئەڵمانییەکە.

نرخی سانچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیبوو بەڵام پاش ئەو ئاستەی لە ماوەی ئەم پێنج مانگەدا پێشکەشی کرد، ئێستا یونایتد دەیەوێت نزیکەی 75٪ی ئەو پارەیەی دەست بکەوێتەوە کە لە کڕینی ئەو یاریزانەدا خەرجی کرد.

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە رۆژی یەکی شەش لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان رووبەرووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێت پاش ئەوە داهاتووی یەکلابکرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button