ئیتاڵیاگرنگترین

بۆنوچی واز لە یاریکردن دەهێنێت

ماڵئاوایی ئەفسانەیەک

Yariga App

یاریگا –

لیۆناردۆ بۆنوچی ئیتاڵی بەنیازە لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن بهێنێت.

رۆژنامەنووسی رێلێڤۆ، ماتیۆ مۆریتۆ بڵاوتکردووەتەوە، لیۆناردۆ بۆنوچی ئیتاڵی و بەرگریکاری یانەی فەنەرباچێ بیر لەوە دەکاتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.

بۆنوچی لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە تورکییەکە کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و دەیەوێت بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە یاری تۆپی پێ بکات.

37 گەڕ بەسەر یارییەکانی وەرزی 2023/24ـی سوپەرلیگی تورکیا تێپەڕیووە، تەنیا یەک گەڕ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولەکە، گاڵاتاسەڕای بە کۆکردنەوەی 99 خاڵ پێشەنگی گرتووە، فەنەرباچێت بە 96 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.

بۆنوچی درێسی هەریەکە لە یانەکانی ئینتەر میلان، ترێڤیسۆ، پیسا، جێنوا، باری، یوڤێنتوس، ئەیسی میلان، یونیەن بەرلین و فەنەرباچێی بەخشیووە، بە درێسی سەرجەمیان بەشداری 699 یاری کردووە، 48 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی درووستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بەشداری 121 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی درووستکردووە. نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ـی لەگەڵ ئازۆری بەدەستهێناوە.

لەگەڵ یانەکانیش 9 نازناوی سێریا ئەی، 5 نازناوی جامی ئیتاڵیا و 5 نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button