راپۆرتی تایبەتکێ باشترینە؟گرنگترین

هەڵسەنگاندنی نیوەی ساڵ؛ ڤینیسیۆس جۆنیۆر باڵۆن دۆری 2024 دەباتەوە

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا نیوەی ماوەی ساڵی 2024 تێپەڕیوە و چەند یاریزانێک بە دەستکەوت و ژمارەکانیان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکەن، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی ماڵپەڕی جیهانی گۆڵ تاوەکو ئێستا ڤینیسیسۆس جۆنیۆر بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی خەڵاتی تۆپە زێڕینەکەی فڕانس فوتبۆڵ بباتەوە.

یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا کە لەم هاوینە دەکرێن کاریگەریی تەواویان لەسەر یەکلاکردنەوەی براوەی باڵۆن دۆری 2024 دەبێت.

Vinicius Jr Real Madrid 2023-24

1- ڤینیسیۆس جۆنیۆر ( ریال مەدرید)

لە وەرزی 2023-24 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ ریال مەدرید 23 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە و نازناوی لالیگا و سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

ڤینیسیۆس بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بباتەوە، یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئاستی ڤینی لە کۆپا ئەمریکای ئەم هاوینە بۆ جۆنیۆر یەکلاکەرەوە دەبن بۆ ئەوەی بۆیەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تۆپە زێڕینەکە بباتەوە.

Jude Bellingham

2- جود بێڵینگهام (ریال مەدرید)

لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ ریال مەدرید 25 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە و نازناوی لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە و یەکێکە لە کاریگەرترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی مەدریدییەکان.

بێڵی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆ چانسی خۆی بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری ئەمساڵ زیاتر روون دەکاتەوە.

Kylian-Mbappe

3- کیلیان ئێمباپێ (پاریس سانجێرمان)

لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 50 گۆڵ و 17 ئەسیستی کردووە و نازناوی خول و جامی سوپەری فڕەنسای لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەدەستهێناوە، بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لیگ1 دەستنیشانکرا، بە تۆمارکردنی 27 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی فڕەنسی و بە 8 گۆڵیش پێشەنگی گۆڵکارانی چامپیۆنزلیگە.

ئێمباپێ کە ماڵئاوایی لە یانە فڕەنسییەکە دەکات، ئەم هاوینە لە یۆرۆی 2024 هیوای فڕەنسییەکان دەبێت.

Manchester City player Phil Foden with the Premier League trophy

4- فیل فۆدین (مانچێستەر سیتی)

لەگەڵ یانەکەی لەم وەرزە 28 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە، فۆدین لەم وەرزە نازنوی پرێمەرلیگ و مۆندیالی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپای بردەوە و بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ هەڵبژێردرا.

ئەم یاریزانە لاوەی ئینگلتەرا کاریگەرترین یاریزانی ئەم وەرزەی مان سیتی بوو، هەفتەی داهاتوو لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بۆ دووەم نازناوی ئەم وەرزەیان یاریی دەکەن و ئەم هاوینەش فۆدین لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پالێوراوی سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

Geht tief ins Herz!" Papa Wirtz wird nach Meisterparty emotional

5- فلۆریان فیرتز (بایەر لیڤەرکوزن)

لەگەڵ یانەکەی 19 گۆڵ و 21 ئەسیستی کردووە و نازناوی بۆندسلیگایان بەبێ دۆڕان بەدەستهێنا و ئەم یاریزانە ئەڵمانییە بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکە هەڵبژێردرا.

فیرتز و هاوڕێیەکانی لەگەڵ لیڤەرکوزن 51 یارییە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان نەدۆڕاون، ئەم هاوینە فیرتز و یاریزانانی ئەڵمانیا وەکو هەڵبژاردەی میواندار بەشداریی یۆرۆی 2024 دەکەن و ئەڵمانییەکان هیوای زۆریان لەسەر فیرتز هەڵچنیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button