ئینگلتەرا

ریکۆردی سپی و رەش تۆمارکران؛ ئەم وەرزە بێ وێنەترین وەرزی مێژووی پرێمەرلیگ بوو

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەواو جیاواز و بێ وێنە بوو، چەندان ژمارەی پێوانەیی سپی و رەش تۆمارکران. لەم وەرزە لە یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا گۆڵباران بوو، چێڵسی و شیفێڵد یونایتد ریکۆردی رەشیان تۆمارکرد و یانەکانیش لە خولەکە بەیەکەوە وەرزێکی پڕگۆڵیان بەڕێکرد.
بۆیەکەمجار لە مێژووی خولەکە لە وەرزێکدا هەزار و 246 گۆڵ تۆمارکران، واتە 3.28 گۆڵ لە هەر یارییەک. ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ریکۆردی وەرزی 1992/1993ـی شکاند لەکاتێکدا لەو وەرزە ژمارەی یانەکان 22 یانە بوون و هەزار و 222 گۆڵ تۆمارکران.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 144 گۆڵ لە کاتی زیادکراوی یارییەکان تۆمارکران، ئەم وەرزە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی خولەکی کاتە زیادکراوەکان لە خولەکە ریکۆرد لە تۆمارکردنی گۆڵ لەکاتی زیادکراو شكینرا و لیڤەرپوول زۆرترین گۆڵی لەکاتی زیادکراو کرد.

لەسەر ئاستی یاریزان و راهێنەر و یانەکان، هەندێکیان ئەم وەرزە بەختیان رەش بوو، ریکۆردی رەشیان تۆمارکرد، چێڵسی بووە یەکەم یانە لە مێژووی خولەکە لە وەرزێکدا یاریزنەکانی 109 کارتی رەنگاوڕەنگیان بەڕوودا بەرز بکرێتەوە، یاریزانەکانی بلووز 105 کارتی زەرد و 4 کارتی سوور بەڕووی یاریزانەکانیاندا بەرزکرایەوە، چێڵسی ریکۆردی لیدز یونایتدی شکاند کە دوو وەرز لەمەوبەر یاریزانەکانی 104 کارتی زەردیان پێدرا.

شیفێڵد یونایتد بووە یەکێک لە خراپترین یانەکانی مێژووی پرێمەرلیگ، بووە یەکەم یانە لە مێژووی خولەکە لە وەرزێکدا 104 گۆڵی لێبکرێت، واتە 2.74 گۆڵ لە هەر یارییەک، شیفێلد یونایتد تەنیا لە 38 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ 104 گۆڵی لێکرا و هەرزوو رەوانەی چامپیۆنشیپ کرایەوە.

مانچێستەر سیتی بووە یەکەم یانە لە مێژووی پرێمەرلیگ چوار وەرز لەسەریەک نازناوی خولەکە بباتەوە، سیتیزن بووە یەکەم یانە لە مێژووی خولی ئینگلیزی چوار جار لەسەریەک بچێتە سەر سەکۆی نازناوەکانی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button