چامپیۆنزلیگ

کڵۆپ بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی، دووپاتیکردەوە کە بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبڵی ئامادە دەبێت و پاڵپشتی یانە ئەڵمانییەکە دەکات.

رۆژی شەممە دوای دوو هەفتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان دۆرتمۆند و ریال مەدرید لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەدەچێت. ئەمە یەکەم یاری کۆتایی دۆرتمۆندە لە چامپیۆنزلیگ لە ماوەی 11 ساڵی رابردوو دا، کۆتا جار ساڵی 2013 لە هەمان یاریگا بەرامبەر بایرن دۆڕا و ئەو کاتە کلۆپ سەرکردایەتی زەردەواڵەکانی دەکرد.

لە بەرامبەریشدا ریال لە ماوەی دەیەی رابردوودا بۆ جاری شەشەم گەیشتە یاری کۆتایی و زۆر کەسیش ئەم تیپە بە پاڵەوانی ئەم وەرزە دەزانن.

دۆرتمۆند لە رۆژی یاری کۆتاییدا میوانێکی تایبەتی دەبێت. بڕیارە یۆرگن کلۆپ لەم یارییەدا ئامادە ببێت و لە نزیکەوە پاڵپشتی تیپی پێشووی بکات.

کاتێک لەبارەی پلانی داهاتووی پرسیار لە کلۆپ کرا لە وەڵامدا گوتی:

دۆرتمۆند لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە، منیش بانگهێشتکراوم و ئامادە دەبم. دەبێت ئەوە بڵێم کە من بە وردی بەدواداچوونم بۆ یارییەکانی دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ کردووە، لە راستیدا هیچ شتێک نەمابوو بۆ ئەوەی ئەمساڵ یاری کۆتایی 2013 دووبارە بکرێتەوە. دۆرتمۆند لە چەند مانگی رابردوودا ئاستێکی زۆر باشی پێشکەشکرد و شایەنی ئەوە بوو بگاتە یاری کۆتایی.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەنگۆی گەڕانەوەی کلۆپ بۆ دۆرتمۆند لە هاوینی 2025دا هەیە و راهێنەرە ئەوڵمانییەکە دوێنێ ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button