ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هەڵوێستی بایرن میونشن لەبارەی زیدان گۆڕاوە؟

Yariga App

یاریگا –

زینەدین زیدانی فەڕەنسی ئامانجی باڤارییەکان نییە و هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، هەڵوێستی بایرن میونشن لەبارەی زیدان نەگۆڕاوە و ئارەزووی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا ناکەن.

مانگێک لەمەوبەر دەنگۆی گرینگیدانی بایرن بە زیدان بڵاوکرایەوە، بەڵام فلۆریان دەنگۆکانی بەدرۆخستەوە و ئاشکرایکرد راهێنەرە فەڕەنسییەکە لە لیستی پاڵێوراوەکانی یانە ئەڵمانییەکە نییە و هیچ پەیوەندییەک لە نێوان زیزۆ و بایرندا نییە.

بەهۆی نەدۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکی گونجاو، بایرن میونشن هەوڵیدا تۆماس توخێل لە پۆستەکەی بهێڵێتەوە، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئامادە نەبوو بمێنێتەوە و ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

جولیان ناگلیسمان، چابی ئاڵۆنسۆ و هانس فیلیک سەرەکیترین بژاردەکانی بایرن بوون بۆ شوێنگرەوەی توخێل، بەڵام بایرن لە گواستنەوەی هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوو.

بایرن میونشن وەرزێکی خراپی بەڕێکرد، نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەستبهێنێت، لە بۆندسلیگاش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە جامی سوپەری ئەڵمانیا.

هاری کەین، ئەستێرەی بایرن میونشن

بابەتی زیاتر

Back to top button