سعوودیە

هیلال گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ کردەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوە سعودییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە دوێنێ رۆژی یەکشەمە، بەڕێوبەرانی هیلال گرێبەستی خۆرخێ خیسۆس راهێنەری یانەکەیان نوێ کردەوە.

لەم وەرزەی خولی پیشەگەری سعودیەدا، خیسوس بۆ جاری نۆزدەهەمین لە مێژووی یانەکەدا، هیلالی کردە پاڵەوانی سعودییە، گرنگ ئەوەیە کە ئەم پاڵەوانێتییە سێ هەفتە پێش کۆتایی هاتنی پێشبڕکێکە یەکلایی کرایەوە.

سەرچاوەکانی یەکێک لەو بەرنامە تەلەفزیۆنیانەی کە لە کەناڵی SSC سعودیە پەخش دەکرا، پێشتر رایانگەیاندبوو کە بەهۆی ئەنجامە باشەکانی هیلال لەم وەرزەدا، یانەکە و خیسوس ئامادەن وەرزی داهاتووش بەیەکەوە کار بکەن.

هەروەها لە بەرنامەکەدا رایگەیاند کە راهێنەرە پورتوگالییەکە لە هیلال هەست بە ئاسوودەیی دەکات و دەیەوێت لەگەڵ ئەم تیپە دەستکەوتی دیکە بەدەستبهێنێت، لەوانەش بردنەوەی نازناوی ئاسیا.

بەڵام رۆژنامەی جەزیرە رۆژی یەکشەممە رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە نێوان خیسوس و فەهد بن نافل ئەنجامدرا، گرێبەستی راهێنەری یانەی هیلال درێژکرایەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی ئەم تیپە بکات.

بێگومان تا ئێستا ئەم هەواڵە بە فەرمی رانەگەیەندراوە و دیار نییە تا چەند راستە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button