یاریگا –
چاڤی داوا لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەکات سووکایەتی بە ‘لاپۆرتای راستگۆ’ نەکەن و پیرۆزبایی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگاش لە ریال مەدرید دەکات.
چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ و بەدەستهێنانی پلەی دووەمی لالیگا گوتی :’زۆر گرنگ بوو لەلامان ئەمڕۆ پلەی دووەمی لالیگامان بەدەستهێنا، بۆ ئەوەی بتوانین وەرزی داهاتوو کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکە بکەین ئەویش جامی سوپەرە، پیرۆزبایی لە یانەی ریال مەدرید دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا، ئێمە لەگەڵ یانەیەکی بێ وێنە و نایاب رکابەری دەکەین، ئەوان ئێستا لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگن و ئەم وەرزە زۆر نایاب بوون.
👀 ¿Es SURREALISTA la situación del BARÇA desde fuera?
👉 https://t.co/yCcPIDfwQ2 pic.twitter.com/cCK2Du8gkW
— Diario AS (@diarioas) May 19, 2024
راهێنەرەکەی بارسا لەبارەی دروشمەکانی هاندەرانی بارسێلۆنا لەدژی خوان لاپۆرتا کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یانەکەیان دەکرد، دەڵێت :’حەز ناکەم دروشم لە دژی هیچ کەسێکی یانەکەمان بگوترێتەوە، ئەوەم پێخۆش نەبوو، هەمیشە سەرۆکی یانەکەمان لەگەڵم راستگۆ بووە و ئێستاش هیچ نەگۆڕاوە، لەوانەیە دوای کەمێکی دیکە من و لاپۆرتا یەکتری ببینین و گفتوگۆ بکەین’.
چاڤی دەشڵێت :’ئێمە سێ هەفتە لەمەوبەر بڕیارمان دا بەردەوام بین بەیەکەوە و داوای سەقامگیریمان کرد، ئێستاش هیچ نەگۆڕاوە و هیچیان پێ نەگوتوم’.