ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: سیتی باوەڕپێنەکراوە، یاریی ئاستۆن ڤێلا خاڵی وەرچەرخان بوو

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسيناڵ له‌ لەبارەی لەدەستدانی نازناوی خولی ئینگلیزی بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک رایگه‌یاند، پیرۆزه‌ له‌ سیتی ئێمه‌ له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست هه‌نگاو ده‌نێین.

مانچێسته‌رسیتی بۆ چوارەم وه‌رزه‌ له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه‌، ئارسیناڵیش بە جیاوازی دوو خاڵ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.

راهێنەرە ئیسپانییەکە دەڵێت، کاتی ئەوە هاتووە پشوو بدەین و بیربکەینەوە، ئێمە لە کۆتاییه‌كه‌مان رازی نین، چونکە زیاترمان دەویست.

گویتشی،دەبێت شانازی بەم یاریزان و ستافەوە بکەین، کارێکی زۆر ناوازەیان کرد و هەموو هەوڵێکیاندا بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگدا، بەداخەوە کەمێک لەدواوە بووین و نەمانتوانی ئەو خەڵاتە ببەینە کە دەمانویست ، نازناوەکەمان بینی و نزیکبووین، بەڵام لێیان بردین

راهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی ئارسیناڵ گوتیشی، ئەمە دووەم وەرزە، ناتوانین ببینه‌ پاڵه‌وان، ئێستا تەنیا یەک رێگە هەیە بۆ بردنەوەی نازناوه‌كه‌، دەبێت لە رابردوو زیاتر سووربین،  ورەمان هەبێت تاوەکو هەموو سنوورێک ببەزێنین ئەمە هەنگاوی داهاتووە.

له‌باره‌ی ئاستی تیپه‌كه‌ی گوتی، لەسەر رێڕەوێکی دروستین،تەنیا پێویستیمان بەوەیه‌ بە ددانەکانمان توند گاز بگرین، چونکە ئێستا زیاتر لە رابردوو دەمانەوێت،هەست بە بڕوایەکی زۆر دەکەم و یاریزانه‌كان زۆر سوورن، پێشتر ئەو هەستەی ئێستام بۆ بردنەوە نەبوو، به‌ڵام ئەمجارە پێ لەسەر پێ لەگەڵ رکابەران دەچین و سەیری نێو چاوییان دەکەین، ئێستا پێویستییان بە حەسانەوەیە، پشوو دەده‌ین و بیر ده‌کەینەوە

گوتیشی، پیرۆزە لە سیتی، ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئه‌م كاته‌ کردوویانە باوەڕپێنەکراوە، هەرچەندە ئێمە بەرزترین ئاستمان پێشکەشکرد، بەڵام بەس نه‌بوو بۆ ئەوەی لەوان باشتر بین و ببینه‌ پاڵه‌وان، بە دڵنیاییەوە یاریی ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆمان، کە دەمانتوانی لە گێمی یەکەمدا بە چوار گۆڵ پێشبكه‌وین خاڵی وه‌چه‌رخانی له‌ده‌ستدانی نازناوه‌كه‌ بوو.

ئارتێتا دووپاتیکردەوە، کە تیپەکەی لەسەر رێگایەکی دروستە گوتی، پێویستمان به‌ راستکردنەوەی هەڵەکان هه‌یه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ كۆتایی هات و بیر له‌ وه‌رزی داهاتوو ده‌كه‌ینه‌وه‌، دڵنیام به‌ به‌هێزی ده‌گه‌رێینه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button