ئینگلتەراگرنگترین

ئێدەرسن ریکۆردێکی مێژوویی شکاند

تاکە گۆڵپارێزی مێژووی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسنی گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی ریکۆردێکی مێژوویی پرێمەرلیگی شکاند.

دوێنێ یەکشەممە یارییەکانی کۆتا گەڕی وەرزی 2023/24ـی پرێمەرلیگ بەڕێوەچوو، مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆی 3-1 لە وێستهامی بردەوە و بۆ چوارەم وەرز بەدوای یەک نازناوی پرێمەرلیگی بەرزکردەوە.

هاوکات گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکەی مانچێستەر سیتی شەشەم نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، تاکە گۆڵپارێزە بە درێژایی مێژووی خولەکە شەش جار نازناوەکەی بەرزکردووەتەوە.

ئێدەرسن بە بەدەستهێنانی ئەو نازناوە ریکۆردەکەی پیتەر شمایکلی شکاند، کە گۆڵپارێزە دانیمارکییەکە پێنج جار بووەتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.

ئێدەرسن لە هاوینی 2017 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، بەدرێسی سیتیزن بەشداری 332 یاریی کردووە، 257 گۆڵی لێکراوە و لە 155 یارییش تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.

شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، چوار نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی جامی قەڵخانی لەگەڵ بلوو موون بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button