یاریگا –
ئاستۆن ڤیلا و کۆمپانیای ئادیداس رێککەوتن و لە وەرزی 2024-2025 لۆگۆی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە لەسەر درێسی ڤیلانز دەدرێت.
لە یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتووەوە، یاریزانانی ڤیلا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا درێسێک بە لۆگۆی ئادیداس دەپۆشن، ئەمەش تەواوی تیمە جیاوازەکانی یانەکەی شاری بیرمینگهام دەگرێتەوە.
Aston Villa and adidas are delighted to announce the agreement of a multi-year partnership that will see the sportswear giant becoming the club’s official kit partner from the 2024/25 season onwards. 🤝
— Aston Villa (@AVFCOfficial) May 20, 2024
لە دوای سەرکەوتنی ئاستۆن ڤیلا بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، دوای بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی پرێمەرلیگ و سەرکەوتنی بەسەر تۆتنهام، چێڵسی و مانچێستەر یونایتد، هەروەها گەیشتنی بە یاری پێشکۆتایی کۆنفرانسلیگ. بوونە هۆکاری واژۆکردنی گرێبەستێکی دوورمەودا لەگەڵ ئادیداس.
ئاستۆن ڤیلا دەبێتە پێنجەم یانەی پرێمەرلیگ لەلایەن ئادیداس سپۆنسەری بکرێت و ژمارەی لەگەڵ کۆمپانیای ئەمبڕۆ یەکسانکردەوە. چوار یانەی دیکە لەلایەن کۆمپانیای نایکی سپۆنسەری دەکرێن.