ئینگلتەراگرنگترین

ئەوەی لە مێژووی مانچێستەر یونایتد رووی نەدابوو، بە راهێنەرایەتی تێن هاخ روویدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد خراپترین ریکۆردی بە مێژووی خۆیانەوە بینی لەسەر ئاستی کێبڕکێکانی خولی ئینگلیزی.

ئەمشەو لە کۆتا گەڕی یارییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئەگەرچی مان یو لە برایتنی خاوەن یاریگای بردەوە، بەڵام بردنەوەکەی دادی نەدا بۆ سەرکەوتن بۆ پلەی حەوتەم کاتێک هاوکات نیوکاسڵیش لە ڕکابەرێتی بۆ هەمان پێگەی پلەی حەوتەم، لە برێنتفۆردی خاوەن ماڵی بردەوە.

مانچێستەر پلەی هەشتەمی خولەکەی وەرگرت، کە ئەوەش خراپترین پلەیە بە درێژایی مێژووی یانەکە لە پرێمەرلیگ.

کۆتا جار مان یو وەرزێکی خراپی تۆمارکردبێت، 2013-2014 بوو لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی دەیڤد مۆیس کاتێک پلەی حەوتەمیان گرت.

تیمەکەی تێن هاخ هیچ بلیتێکی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکانی وەرزی داهاتووی نەبردەوە. تاکە هیوایان جامی یەکێتی ئینگلتەرایە بەرانبەر مانچێستەر سیتی هاوشاری لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button